riklam

گه‌نجێك له‌ئاوی دوكان خنكا

کوردستان 12:51 PM - 2019-08-13
.

.

كه‌مێك پێش ئێستا گه‌نجێكی دانیشتووی پارێزگای دیاله‌ له‌ ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكا.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ رايگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، گه‌نجێكی دانیشتووی پارێزگای دیاله‌ كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵانه‌، له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان خنكاو له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی مه‌له‌وانییه‌وه‌ ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنرايه‌وه‌.

 وتیشی: قائیمقامی قه‌زای دوكان له‌شوێنی رووداوه‌كه‌یه‌و بۆ PUKmedia ، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، هه‌موو رێگایه‌كمان بۆ پاراستنی گیانی گه‌شتیاران گرتوه‌ته‌به‌ر، به‌ڵام گه‌شتیاران پابه‌ندی رێنماییه‌كانمان نابن و له‌ ته‌لبه‌نده‌كانه‌وه‌ ده‌چنه‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌ بۆ مه‌له‌كردن.

ئه‌مه‌ حه‌وته‌مین حاڵه‌تی خنكانه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان تۆمارده‌كرێت و سه‌رجه‌م خنكاوه‌كانیش گه‌شتیاربوون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ خنكاوه‌ نه‌خۆشی درێژخایه‌نی له‌گه‌ڵدا بووه‌و نه‌خۆشی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بووه‌ له‌سلێمانی.


PUKmedia شاڵاو ئه‌حمه‌د / دوكان

لینكی ڤیدیۆكه‌...

66666.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket