riklam

ئارامگای دڵدار نوێ دەكرێتەوە

کوردستان 10:25 PM - 2019-08-12
.

.

ئارامگای دڵداری شاعیر و خاوەنی سروودی نیشتیمانی ئەی رەقیب، لەلایەن رێكخراوی چالاكییە رۆشنبیرییەكانی كەكۆن-ەوە نوێدەكرێتەوە.

گۆران جەلال بەرێوەبەری پرۆژە گشیتییەكانی رێكخراوەكە، لە لێدوانێكی تایبەتدا  بە PUKmedia راگەیاند: لە ئێستادا بەشی ناوەوەی ئارامگاكە پاككراوەتەوە و دوو تابلۆی بەرزیش كەیەكێیان لەبەردەم  شەقامی سەرەكی قشڵەی كۆیە و ئەوەی تریان لەبەردەم یانەی فەرمانبەران دانراوە، تا ببێتە رێنیشاندەر بۆ میوانان وگەشتیارانی دەرەوەی شارەكانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی: لە قۆناغی دواتردا پرۆژەی راكێشانی ئاوی 24 سەعاتی جێبەجێ دەكرێت و بەشێكی تری پرۆژەكەش دانانی سێ تابلۆی ناوازەی سەردەمە.

گۆران جەلال راشیگەیاند: هەڵساوین بە راكێشان و نۆژەنكردنەوەی  كارەبای نیشتیمانی بۆ ئارامگەی ئەو شاعیرە گەورەیە و هیوادارین توانیبێتمان لەئاست خۆشەویستی و وەفاداری دڵداری هەمیشە زیندوودا بوبێتین.

PUKmedia كاوە عەبدوڵڵا-كۆیە

12345.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket