ئەمڕۆ 12-8-2019، لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئەو توێژە دەكات و رایدەگەیەنێت: گەنجان دەتوانن كوردستانێكی باشتر بونیادبنێن.لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: لە رۆژی جیهانیی گەنجاندا، بە گەنجانی وڵاتەكەم دەڵێم ئێوە هێزی راستەقینەی وڵاتەكەمانن و ئێوە دەتوانن كوردستانێكی باشتر بۆ هەمووان بونیادبنێن.لە درێژەی پەیامەكەیدا، قوباد تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی لەو توێژەی كۆمەڵگە، بە گەنجانی كوردستان رادەگەیەنێت: خەونەكانتان با گەورەبێت، تێبكۆشن بۆ ئەوەی كوردستان بە خواستی ئێوە گەشە بكات و بچێتە پێش.قوباد تاڵەبانی جەخت لەوەش دەكاتەوە كە لەم بۆنەیەدا بیرهێنەرەوەی ئەو ئەركەیە كە پاڵپشتیی توێژی گەنجان بكرێت تا ئەوكاتەی دەبنە سەركردەی سبەی، یارمەتی بدرێن بۆ ئەوەی ئایندەمان باشتر و دادگەرتر بكەن.ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆڵی گەنجان لە بونیادنانی نیشتمان ڕۆڵێكی بنەڕەتی و گرنگە و هەمیشە ئەوان جێگای شانازین و پێویستە یارمەتی گەنجان بدرێت تا ئەو كوردستانەمان بۆ بنیادبنێن كە خەونی پێوە دەبینن.
PUKmedia
لینكی یارمه‌تیده‌ر بۆبینینی ڤیدیۆكه:
نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به 38 سه‌رنشینه‌وه ونبوو
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد
بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات
پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان
میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه
سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون
به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
ده‌نگێ له‌نێوان سه‌ركرده‌و به‌ڵادا
دواجار كاروانی به‌ره‌و كۆنگره كه‌وته رێ ..!
كورد هاوده‌نگی كام به‌ره‌ی عیراق ده‌بێت
عه‌بدولخالق هه‌ركی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتیی ده‌ركرا
كۆنگره‌و خه‌می گشتی خه‌ڵك
هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ناوی به‌شێكی تر له‌كاندیده ده‌رچووه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم) نمایشدەكات.
سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...
لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه، بۆ كۆنگره دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام لاهور ش...
جارێكی دیكه تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه سه‌ر باس، به‌رپرسه دیاره...