riklam

سه‌رۆك كۆمار: باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی حاجییانی عیراق بكرێت

عیراق 04:03 PM - 2019-08-12
.

.

د. بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق رۆژی 11-8-2019، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خالد عەتیە سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە، جەختی لە گرنگی پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی عیراق كردەوە و داواشی كرد كە ئاسانكاری تەواو بكرێت بۆ گەڕانەوەیان بەسەلامەتی بۆ خاكی نیشتمان، دوای بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەج.

ھاوكات سەرۆك بەرھەم، تەئكیدی لەوە كردەوە كە پێویستە گشت ھەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ دابینكرنی كەشێكی ئارام بۆ میوانانی ماڵی خودا لە پێناوی بەجێ گەیاندنی فەریزەی حەجدا.

لەلای خۆیەوە خالد عەتیە، ڕایگەیاند كە حاجیانی ماڵی خودا فەریزەی حەجیان بەبێ ھێچ كێشە و گرفتێك بەجێ گەیاندووە، ھاوكات پشتیوانیكردنی سەرۆك كۆماری بۆ كاری دەستەی حەج و عومرە بەرزنرخاند، كە بووەتە پاڵنەرێكی باش بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری كە شایستەی حاجییانی عیراقی بێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket