riklam

بڕیارێك لەبارەی بریندارانی شەڕی داعش-ەوە دەدرێت

عیراق 12:45 PM - 2019-08-12
.

.

وەزیری بەرگری عیراق رایدەگەیەنێت، سەرجەم بریندارانی شەڕی دژی داعش بە مووچەی تەواوەتی خانەنشین دەكرێن و پێداویستییە تایبەتەكانیش بۆ برینداران دابین دەكرێت.

فەلاح شەمەری وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند: بە هاوكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كاردەكەن بۆ ئەوەی مافی شەهید و بریندارانی شەڕی دژی داعش دابین بكەن و لەكاتی خانەنشین بوونیاندا كۆی موچەكەیان بۆ خەرجبكرێت.

وتیشی: لەچەند رۆژی داهاتوودا دابینكردنی چەندین مافی دیكەی شەهید و بریندارانی شەڕی دژی داعش رادەگەیەنین.

وتیشی: سەرجەم پێداویستییە تایبەتەكان بۆ بریندارەكان دابین دەكەن تا بەتەواوی چاكدەبنەوە، بۆ ئەوەش ئامادەن بیاننێرنە دەرەوەی وڵات تا چارەسەری پێویست وەربگرن.

بەهۆی شەڕی داعشەوە بە هەزاران كەس  لە ریزی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق، شەهید و بریندار و كەمئەندام بوون.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket