riklam

یاری ئاگرین دوو منداڵ بەسەختی بریندار دەكات

کوردستان 11:29 AM - 2019-08-12
.

.

بەهۆی یاری ئاگرینەوە لە كەلار دوو منداڵ سووتان، بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەكەشیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كران.

لەراگەیەنراوێكی بەڕێوەبەایەتی پۆلیسی گەرمیان كە كۆپییەكی دەست PUKmedia كەوتووە راگەیەنراوە، دوێنص یەك شەممە كە دەكاتە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان، لە ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای كەلار، دوو منداڵی تەمەنی هەشت ساڵ و حەوت ساڵ، یاری ئاگرینیان خستوەتە نێو بەرمیلی نەوتەوە و لەئەنجامدا پێیاندا تەقیوەتەوە و هەردووكیان بەسەختی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوای گەیاندنیان بەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و چارەسەری پێویست، بەهۆی سەختی برین و رێژەی سوتانەكەیانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراون.

PUKmedia راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket