riklam

دوو رووداوی هاتووچۆ روودەدات

کوردستان 05:00 PM - 2019-08-11
.

.

بەیانی ئەمڕۆ  2019/8/11 لە دوو ڕوداوی جیادا لە خورماتوو سێ کەس گیانییان لە دەستدا و حەوت کەسی تریش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ دوو رووداوی هاتووچۆ رویدا،  لە روداوی یەکەمدا بۆمبێکی چێنراوه تەقییەوه به ئۆتۆمبێڵێکی هاووڵاتیەکی تورکمان دانشتووی گوندی چەرداغلو له سەر رێگای گوندی چەرداغلی لە باشوری قەزای خورماتوو بووه هۆی برینداربوونی سێ هاوڵاتی کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

وتیشی: لە روودای دووەمیشدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆمیگا له سەرشەقامی گشتی نێوان كەرکوک - خورماتوو نزیک چێشتخانەی فیردەوس وەرگەرا، بەو هۆیەشەوە سێ کەس گیانییان لە دەستدا و چوار هاووڵاتی دیکە بریندار بوون کە سەرجەمیان ئەندامی یوک خێزانن.

 

PUKmedia  عەدالەت میعاد / خورماتوو 

 

56565.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket