riklam

ئۆتۆمبێلێك دەكەوێتە ئاوی دەربەندیخانەوە

کوردستان 04:30 PM - 2019-08-11
.

.

لە سەر ڕێگای شەمێران لە نزیك سەیرانگای بانقۆین ئۆتۆمبێلێكی تەكسی كەوتە نێو ئاوی دەریاچەی دەربەندیخانەوە.

 رائید رێژەن عومەر بەرێوەبەری بنكەی پۆلیسی هاتووچۆی دەربەندیخان بە PUKmedia ی راگەیاند: شوێنەكە پێچی زۆر تێدایە رەنگە هۆكاری كۆنترۆڵ لەدەستدانی ئۆتۆمبێلەكە ئەوەبوبێت بۆیە ئۆتۆمبێلەكە كەوتۆتە نێو ئاوەكەوە.

 ڕاید ڕێژەن وتیشی: ئا ئێستا یەكلا نەبووەتەوە كە ژن و پیاوێک لەنێو تەکسییەکە بە خنکاوی دەرهێنراون.

لەئێستاشدا تیمەکانی غەواس سەر بەبەرێوەبەرێتی بەرگری شارستانی دەربەندیخان لە هەوڵێ دۆزینەوەی تەرمەكاندان.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket