riklam

ماریا هەورامی جەژنانەكەی جیاوازە

ئەدەب وهونەر 03:44 PM - 2019-08-11
.

.

وەك جەژنانەیەك بۆ هەوادارەكانی شەوی رابردوو هونەرمەندی شۆخ ماریا هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی بەناوی دڵەكەم بڵاوكردەوە.

بەرهەمەكە كارێكی جیاوازەو سەرجەم گرتەكانی لەشەقامی سالمی شاری شلێمانی تۆماركراوە، كە بۆ ماوەی 13 خولەك هاتووچۆ لەشەقامەكەدا وەستێنرا و ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارەكانی هونەرمەند بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە كلیپیەكەدا بەشدار بوون.

هونەرمەند ماریا هەورامی لەساڵی 1990 لەشاری سلێمانی لە دایك بووە و دەرچووی بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانییە.

لەساڵی 2010 ەوە بەشداری بۆنە هونەرییەكانی كردووە و گۆرانی وتووە بەڵام لەساڵی 2014 یەكەم بەرهەمی بڵاوكردەوە كە نوێكردنەوەی گۆرنییەكی فۆلكلۆری هەورامی بوو بەشێوەی دوێت لەگەڵ هونەرمەند عادل هەورامی.

PUKmedia  تایبەت 

لینكی بینینی كلیپ..

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket