riklam

ئێران: ئه‌مریكا چاوه‌ڕوانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ تاران نه‌بێت

جیهان 12:28 PM - 2019-08-11
.

.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكاییه‌كان چاوه‌ڕوانی په‌یوه‌ندی ئێران نه‌بن و چونكه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ بێسووده‌.

سه‌ید عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-8-2019 ڕایگه‌یاند: ئه‌مریكییه‌كان ساڵانێكی زۆره‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌ ئێران په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌وانه‌وه‌ بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕوو نادات و تاران هه‌رگیز بۆ دانوستان ده‌ستپێشخه‌ر نابێت كه‌ تێیدا ماف و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت.

وتیشی: هیچ مرۆڤێكی ژیر كاتێك كه‌ له‌ گوشاردا بێت و به‌چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی لێبكرێت گفتوگۆ و دانوستان ناكات.

موسه‌وی باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌لایه‌ك رابه‌ری ئێران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بایكۆت ده‌كه‌ن و له‌لایه‌كیش داوای گفتوگۆ و دانوستان ده‌كه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket