ئـه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوودا

ئـه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوودا


11/8/2019 08:39:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

رووداوه‌كان:
843: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی (فیردان) كه‌ به‌ پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ زه‌ویه‌كانی ئیمبراتۆریه‌تی فه‌ره‌نجیه‌ به‌شكرا.
1798: روودانی شه‌ڕی (ساڵحیه‌) له‌ نزیك بلبیس له‌ نێوان مه‌مالیك و هه‌ڵمه‌تی فه‌رنسی.
1807: ئه‌مریكی (رۆبه‌رت فلتون) به‌ هۆی به‌له‌می بوخاریه‌وه‌ مه‌له‌وانی كرد له‌ ده‌ریای (هدسۆن).
1863: سه‌پاندنی پارێزگاریكردنی فه‌ره‌نسی به‌سه‌ر كه‌مبۆدیا.
1929: جوله‌كه‌كانی فه‌له‌ستین چوونه‌ نێو رێزی رێكخراوی زایۆنیزمی جیهانیه‌وه‌.
1929: عێراق و ئێران په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تیان مۆركرد كه‌ كۆتاییان هێنا به‌ ناكۆكی چه‌ندین سه‌ده‌ی نێوانیان.
1934: كردنه‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی (ئه‌لكتراز) كه‌ له‌ دوورگه‌ی (ئه‌لكتراز)ه‌ له‌ ناوه‌ندی كه‌نداوی سانفرانسیسكۆ.
1937: تیرۆركردنی فه‌ریق (به‌كر سدقی)، كه‌ یه‌كه‌مین پیاوی سه‌ربازیی بوو تێوه‌ردانی كاروباری سیاسه‌تی ده‌كرد له‌ عێراقدا.
1945: هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندبوو به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی یابان له‌ میانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1952: ئه‌نجومه‌نی ئوممه‌ی ئه‌رده‌نی بڕیارێكی ده‌ركرد به‌ كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی مه‌لیك ته‌لال و وه‌لی عه‌هده‌كه‌ی ئه‌میر حسێن بوو به‌ مه‌لیكی ده‌ستوری ئه‌رده‌نی.
1960: سه‌ربه‌خۆیی كۆماری چاد له‌ فه‌ره‌نسه‌، به‌ سه‌رۆكایه‌تی (فرانسوا تۆمبالیا) و بویه‌ یه‌كه‌م سه‌ركۆماری وڵات و مه‌سیحی كاسۆلیكی باشووری چاد بوو.
1970: یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت مانگی ده‌ستكردی (كوزموس 356)ی هه‌ڵدا كه‌ ده‌سوڕێته‌وه‌ به‌ ده‌وری زه‌ویدا و سوڕانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو له‌ هه‌موو 92 خوله‌كدا.
1995: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی (دۆرگیدای) نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كیه‌تی ینشتمانی كوردستان.
1999: خۆرگیرانی ته‌واو  كه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیای ناوه‌راست بینرا، له‌ باشووری كوردستانیش به‌ ته‌واوی رۆژ گیرا له‌ سه‌عات (3:45) ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ك خوله‌ك.
2003: سه‌رۆكی لیبریا (چارلز تایلور) وازی له‌ سه‌رۆكایه‌تی هێنا و په‌نای برد بۆ نێجیریا و ئه‌وه‌ش به‌هۆی په‌ستانی زۆر له‌سه‌ری له‌ لایه‌ن یاخیبوان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌.
2003: په‌یمانی باكوری ئه‌تله‌سی/ ناتۆ سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی كرد بۆ هاوكاریكردن له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان.
2004: دامه‌زراندنی ( یه‌كیه‌تی زانایانی ئیسلامی جیهان) له‌ له‌نده‌ن.
2005: سه‌رۆكی رێكخراوی شۆڕشی باڵای ئیسلامی له‌ عێراق (عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم) له‌ وته‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدبوونی (محمد باقر الحكیم) داوای دامه‌زراندنی هه‌رێمی فیدرالی له‌ باشوور و ناوه‌ندی عێراق كرد و داوایكرد كه‌ ئاینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بێت.
2008: مه‌لیكی ئه‌رده‌ن عه‌بدوڵای دووه‌م هه‌ستا به‌ سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌خی عێراق، كه‌ یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌بی بوو سه‌ردانی ئه‌وێ بكات دوای كه‌وتنی رژێمی سه‌دام حسێن.
2008: سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه‌ له‌ 32 ملیار دۆلاری قه‌رزی سه‌ر عێراق خۆش ده‌بێت.
2009: كوێت ده‌ستگیركردنی چوار ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی تیرءریستی راگه‌یاند كه‌ سه‌ر به‌ رێكخراوی قاعیده‌ بوون كه‌ پلانیان دانابوو هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له‌ خاكی كوێت و هه‌روه‌ها بینای ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و چه‌ند شوێنێكی تریش.
2010: هاوكاری سه‌ركۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یه‌نرایه‌ 100 خێزانی مه‌سیحی.
2012: پاڵێوراوی كۆماریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكی (میت رومنی)  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران (پاوه‌ل ره‌یان)ی ده‌ستنیشانكرد بۆ هه‌ڵَبژاردن له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر پۆستی جێگری سه‌رۆك.
2014: سه‌ره‌ك كۆماری عێراق (د. فوئاد مه‌عسوم)،  حه‌یده‌ر عه‌بای راسپارد به‌ دروستكردنی حكومه‌تی عێراقی.

له‌دایكبوون:
1667: ئه‌نا ماریا لویزا دی میدیچی، ئه‌میره‌ی بالاتیناتی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
1807: دیڤید ئه‌چیسۆن، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
1833: كیدو تاكایوشی، سیاسه‌تمه‌داری یابانی.
1858: كریستیان ئه‌یكمان، پزیشكی هۆڵه‌ندی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1929ز.
1863: گاستون دومرگ، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسه‌.
1872: كیجیورو شیدیهارا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1886: محه‌مه‌د كه‌مال میسری، ئه‌كته‌ری میسری كه‌ ناسرابوو به‌ ناوی (شرفنتح).
1897: ئه‌نید بلیتون، ژنه‌ نوسه‌ری ئینگلیزی.
1921: ئه‌لیكس هیلی، نوسه‌ری ئینگلیزی.
1926: ئه‌رون كلوغ، زانای كیمیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1982ز.
1932: فرناندو ئه‌رابال، نوسه‌ر و سینه‌ماكاری ئیسپانی.
1932: بیته‌ر ئه‌یزنمان، ته‌لارسازی ئه‌مریكی.
1933: جیری فالویل، قه‌شه‌ی ئه‌مریكی.
1938: نه‌جات سه‌غیره‌، ژنه‌ گۆرانیبێژی میسری.
1938: علی البریكی، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1943: په‌روێز موشه‌ڕه‌فه‌، سه‌رۆكی پاكستان.
1950: ستیف وزنیاك، ئه‌ندازیاری كۆمپیوته‌ری ئه‌مریكی.
1953: عبدالحمید الرفاعی، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1956: بییر لویس لیونز، زانای بیركاری فه‌ره‌نسی.
1965: فیولا دیفیس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1965: شینجی میكامی، دیزاینه‌ری یاریه‌كانی ڤیدیۆ، یابانی.
1966: نایجل مارتین، یاریزانی تۆپی پێآ ئینگلیزی.
1968: ئانا گان، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1969: كارول سه‌قه‌ر، ژنه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی.
1970: ئوسامه‌ حسێن، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1976: ئیڤان كوردوبا، یاریزانی تۆپی پێی كۆڵوبی.
1979: والته‌ر ئه‌یوفی، یاریزانی تۆپی پێی ئیكوادۆری.
1982: فیلكو ریسه‌ر، یاریزانی تۆپی پێی نامیبی.
1983: جه‌راح زه‌فیری، یاریزانی تۆپی پێی كوێتی.
1983: كریس هیمسوورس، ئه‌كته‌ری ئوستورالی.
1984: ئه‌سما سه‌یف، ژنه‌ په‌خشكاری عومانی و نیشته‌جێی كوێت.
1985: تونی قه‌تان، گۆرانیبێژی ئه‌رده‌نی.
1985: جاكلین فیرناندیز، ژنه‌ ئه‌كته‌ری سریلانكی.
1991: كریستیان تیو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1993: ئه‌لیسون ستونه‌ر، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

وه‌فات:
480 پ.ز: لیونیداس، مه‌لیكی ئه‌سبرته‌.
847: واسف موعته‌سه‌م، خه‌لیفه‌ی عه‌باسی، له‌ شاری سامه‌را.
1259: مونكو خان، سه‌رۆكی مه‌غۆلی.
1854: ماچیدونیو میلونی، زانای فیزیای ئیتالی.
1919: ئه‌ندرو كارنجی، پیشه‌سازی ئه‌مریكی.
1936: بلاس ئینفانتی، سیاسه‌تمه‌داری ئیسپانی.
1937: به‌كر سدقی، عه‌سكه‌رتاری عێراقی.
1956: جاكسۆن بولوك، نیگاركێشی ئه‌مریكی.
1957: سید علی سید سلیمان الرفاعی، سیاسه‌تمه‌دار و ئابوریناسی كوێتی.
1972: ماكس تیله‌ر، زانای باكوری ئه‌فریقیا له‌ زینده‌وه‌رزانیدا و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1951ز.
2000: ته‌لال مه‌داح، گۆرانیبێژی سعودی.
2010: سه‌لاح حه‌سه‌ن، هونه‌رمه‌ند و سینه‌ماكاری كورد، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سینه‌ما.
2014: روبن ویلیامز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی له‌ چاد.


PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كۆكردنەوەی بەرهەمی توتن لەگوندی کانی تووی بەری مەرگە

  • image04
  • فێستیڤاڵی دەف لەسنەی رۆژهەڵاتی كوردستان

  • image04
  • ساتی گۆڕینی پەردەی كەعبە

  • image04
  • براوه‌یه‌كی خه‌ڵاتی نۆبڵ كۆچی دواییكرد

  • image04
  • مۆنۆمێنتی شەهیدانی بینا سووتاوەكەی سیروان

  • image04
  • ئاگر له‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی شه‌نگال ده‌كه‌وێته‌وه‌

  • image04
  • شەش ساڵ بەسەر كۆچی دوایی شێركۆ بێكەسدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • ئێزیدییەكان لەسلێمانی یادی شەنگال دەكەنەوە


                                           

فینلاند.. سیمینارێك له‌سه‌ر جینۆسایدی میللـه‌تی كورد به‌ڕێوه‌چوو


به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ فینلاند و به‌هاوكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌بۆنه‌ی پێنجه&zwn...


  كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی فینلاند بۆ ده‌وروته‌سلیم به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چوو
  لێهاتوویی و توانای زانستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ك ده‌گه‌یه‌نێته‌ هارڤارد
                                           

رەهبەر سەید برایم: ئەگەر كۆنگرە نەبەستین ناتوانین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین


رەهبەر سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی حزبەكەی تا سەری ساڵ بڕیارێكە كە دەبێت جێبەجێ ب...


  پێش چل ساڵ.. من له‌ناو وێنه‌ زیندوه‌كه‌ی مام جه‌لالدا
  ئۆغڵو: ئامه‌د به‌ره‌و شارێكی گه‌شتیاری هه‌نگاو ده‌نێت
                                           

هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ ته‌نگ به‌كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵده‌چنێت

به‌پێی مێژوو شوێنی جوگرافیایان بێت، به‌شێكی زۆری كوردانی كاكه‌یی له‌عیراق و كوردستان ده‌كه‌ونه‌ سنوره‌كانی موسڵ و كه&z...


  كۆستەریكا.. وڵاتی جوانی و خۆشبەختی
  حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌


کاریکاتێر