riklam

لاهور شێخ جەنگی: ناوچەکە بە دۆخێکی نائاساییدا گوزەر دەکات

کوردستان 01:34 AM - 2019-08-11
.

.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لاهور شێخ جەنگی پەیامێكی ئاڕاستەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد.

دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی

جەژنتان پیرۆزبێت:

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هێزی پێشمەرگەی گیان لەسەردەست و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و دژەتیرۆر و تێکۆشەران و ئازادیخوازانی گەلەکەم دەکەم. دەخوازم ئەم جەژنە ببێتە هەنگاوی سەرەتا بۆیەکڕیزی نیشتیمانی و خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان بەتایبەتی کە ناوچەکە بەدۆخێکی نائاسایی دا گوزەر دەکات و پێویست دەکات هەموومان دەست بخەینە ناودەستی یەکتری و پارێزەری ڕاستەقینەی ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکەمان بین و دەست بەمافە دەستوریی ونەتەوەییەکانی خۆمانەوە بگرین، و نەهێڵین جارێکی تر ئەم هەرێمە ڕوبەڕوی هیچ ئەگەر و گریمانەیەکی نەخوازراو ببێتەوە، هەروەها دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر و باشتر هەنگاو بنێت بۆ خزمەتکردنی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەبێ جیاوازی.

 

لەم بۆنە پیرۆزەش دا بەڵێن دەدەم بەردەوام درێژەپێدەری ڕێبازی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال بین بۆ ئاشتی وئاوەدانی .

 

لاهور شێخ جەنگی

۱٠ی ئابی ۲٠۱۹

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket