riklam

سەرۆک کۆمار خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی دەكات

کوردستان 11:49 PM - 2019-08-10
.

.

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح  ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٠١٩/٨/١٠  لە ھەواری شار لە سلێمانی خەڵاتی خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ئامادەیی سلێمانی و ھەڵەبجەو گەرمیان و راپەرینی کرد.

 

لەمیانی ئاھەنگێکدا کە سەرۆکایەتی کۆمار بۆ خەڵاتکردنی خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ئامادەیی ئەنجامی دابوو، سەرۆک بەرھەم وتەیەکی پێشکەش بە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و تێیدا ڕایگەیاند، کە زۆر خۆشحاڵم بەدیدەنیتان شاد دەبم، تا لە نزیکەوە بەشداری خۆشی و شادی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەتان بم، بەم بۆنەیەشەوە پیرۆزبایی لە خۆتان و کەسوکارتان دەکەم.

 

ھەر لە میانی ئاھەنگەکەدا سەرۆک کۆمار وتی: ئەم سەرکەوتنەی ئێوە نەک تەنھا بۆ ئێوە و کەسوکارتان بەڵکو بۆ ئایندەی وڵاتەکەشمان گرنگە، چونکە چاوەرێی زۆرتان لێ دەکرێت تا جێ دەستان لە بوژاندنەوە و بونیادنانەوەی وڵاتدا دیار بێت.

 

سەرۆک بەرھەم ئەوەشی بە خوێندکاران وت سەرکەوتن لە دۆخێکی ناجۆر و سەختدا مایەی شانازی گەورەیە لە لایەک بۆ خۆتان و کەسوکارتان لە لایەکی تریش بۆ من وەک سەرۆک کۆمار.

 

ھەر لە درێژەی وتەکەیدا، سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەدا کە ھاووڵاتیانی کوردستان و عێراق شایشتەی ژیانێکی باشترن، بۆیە ئەرکی دەوڵەتە کە ژیانێکی شایشتە بۆ ھاووڵاتیانی دابین بکات.

 

سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنیش سەرۆک کۆمار رایگەیاند کە پێویستە دەوڵەت گرنگی زیاتر بە باشکردنی پرۆگرامی خوێندن بدات و ھەوڵەکانی چر بکاتەوە لە پێناو دابینکردنی پێداویستی خوێندن و خوێنداکاران، چونکە ئایندەی ئەم وڵاتە ھەر لە سەردەستی ئێوە دێتە دی. 

 

ھەروەھا سەرۆک کۆمار رایگەیاند کە ئەو دەستکەوتەی ئەمڕۆ ئێوە بەدەستانھێناوە زادەی شەونخونی و ماندوبوونی خۆتان و قوربانیدانی خانەوادە و دایک و باوکتانە کە لە پێناو سەرکەوتنی ئێوەدا زۆریان بەخشیوە، بۆیە کەسوکارتان و ئێمەش چاوەڕێی زۆرتان لێ دەکەین.

 

لە کۆتایشدا سەرۆک بەرھەم بە خوێندکارانی وت: ھیوای زۆرمان پێتانە کە لە قۆناغی داھاتووش سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست بھێنن تا خزمەتی ئایندەی وڵاتەکەمان بکەن. 

 

شایەنی باسە ھەر یەک لە ئارام مینا وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و کەسوکاری خوێندکاران، ئامادەیی ئاھەنگی خەڵات دابەشکردنەکە بوون.

 

PUKmediaراگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket