riklam

جه‌له‌ولا.. داعش به‌قه‌ناس په‌لاماری پۆلیس ده‌دات

کوردستان 11:41 PM - 2019-08-10
.

.

له‌بازگه‌ی ته‌جنیدی ناحیه‌ی جه‌له‌ولا داعش به‌قه‌ناس ته‌قه‌ له‌ هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس بریندار ده‌بێت.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌هێزه‌كانی پۆلیسی جه‌له‌ولا، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مشه‌و داعش به‌قه‌ناس ته‌قه‌ی له‌بازگه‌ی ته‌جنیدی هێزه‌كانی پۆلیس كردوه‌.

 

وتیشی: به‌و هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی به‌عقوبه‌ كراون.

 

رونیشكرده‌وه‌: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چوونه‌ته‌ شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه‌و ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و پشنكین كردوه‌.

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket