riklam

وەفدێکی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

کوردستان 10:25 PM - 2019-08-10
.

.

وا بڕیارە قەفدێکی باڵای هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2020 و دۆسییەی نەوت و بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان سەردانی بەغدا بکەن.

بڕیارە دوای كۆتایی پشووی جەژن، وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2020 و دۆسییەی نەوت و بارودۆخی ئەمنی ناوچە جێناكۆكەكان، سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ سەرۆك وەزیران و ژمارەیەك لێپرسراوی باڵای تری حكومەتی عیراق كۆببنەوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت، لەو سەردانەدا لێپرسراوانی باڵای حكومەتی هەرێم و بەغدا، لەسەر دۆسێی نەوت بگەنە رێككەوتنی كۆتایی و پشكی هەرێمیش لەناو بودجەی 2020 یەكلابكرێتەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket