riklam

شارەوانی هەولێر داوا دەکات لە کوشتارگەکان قوربانی بکرێت

کوردستان 09:22 PM - 2019-08-10
.

.

شارەوانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژندا لە کوشتارگەکاندا ئاژەڵ سەرببڕن و لە ماڵەکانیاندا ئەو پرۆسەیە جێبەجێ نەکەن.

بەمەبەستی دووركەوتنەوەی هاوڵاتیان لە نەخۆشی و سەربرینی ئاژەڵ لە رۆژانی جەژنی قوربان بە شێوەیەكی تەندروست، بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی شارەوانی هەولێر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بە بەشداری كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی هەولێر چەند رێنمایەكیان بڵاوكردەوەو ئاماژە بۆ ئەوەكرا تیمەكانی شارەوانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام سەرجەم شوێنەكان بەسەر دەكەنەوە بەمەبەستی رێگری لە سەربرینی ئاژەڵ لە نێو ماڵان.

ئەوەشخرایەروو كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر رۆژانی جەژن لە سەعات 7ی بەیانی بۆ 6ی ئیوارە كراوەیە و رسومات لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت.

PUKmedia گەلی کوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket