حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه
ریپۆرتاژ 07:55 PM - 2019-08-10.
دوای سووتان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، ئێستا جموجۆڵی فرۆشتن له‌بازاری له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 50% كه‌م بۆته‌وه
دوای سوتان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه، ئێستا جموجۆڵی فرۆشتن له‌بازاڕه‌كه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 50% كه‌م بۆته‌وه‌و بازاڕه‌كه زۆر سست و ڵاواز بووه‌و بازاڕه‌كه‌ش چه‌ند كیشه‌و گرفتێكی هه‌یه، له‌ڵایه‌كی تریشه‌وه به‌ووته‌ی به‌شێكی زۆری خاوه‌ن دوكانه‌كان، بازاڕه‌كه سیمیایه‌كی جوان و پاك و خاوێن و دیزاینیكی پێشكه‌وتووی پێوه دیاره، و چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگی بۆ دابینكراوه.
كاروان زرار خاوه‌نی خاوه‌نی پۆشاكی ئافره‌تان و منداڵان له‌بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر، سه‌باره‌ت به‌جموجۆڵی فرۆشتنی كاڵا‌و شتومه‌ك له‌بازاڕی ئێستای له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین : دوای سوتان و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه، ئێستا جموجۆڵی فرۆشتن له‌بازاڕه‌كه به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 50% كه‌م بۆته‌وه‌و بازاڕه‌كه زۆر سست و ڵاواز بووه ، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ره‌وشی ئابووری و سیاسی ئێستای عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وتیشی : دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی له‌نگه، ئێستا ئێمه جه‌ندین كێشه‌و گرفتمان هه‌یه‌له‌وانه نه‌بوونی كاره‌بای نشتیمانی له‌بازاڕه‌كه و كه‌می ئاوی رۆژانه كه به‌شی پێداویستی خاوه‌ن دوكانه‌كان ناكات، هه‌روه‌ها زۆری كرێی مانگانه كه خاوه‌ن دوكانه‌كان له‌توانایان نیه مانگانه ئه‌و كرێ زۆره بده‌ن، خۆم مانگانه بڕی (2) ملیۆن دینار كرێ ی دوكانه‌كه‌م ده‌ده‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه كار بڕوات له‌داهاتوو ناچار ده‌بم دوكانه‌كه‌م چۆڵ بكه‌م، بۆیه داواكارم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌بووی زه‌ره‌رو زیانه‌كانمان بكاته‌وه وه هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌شمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
حاجی محمد جمال نوێنه‌ری گشتی خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه له‌شاری هه‌ولێر هه‌ر سه‌باره‌ت به‌جموجۆڵی فرۆشتنی كاڵا‌و شتومه‌ك له‌بازاڕی ئێستای له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین : به‌شێوه‌یه‌ی گشتی له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ئێستا جموجۆڵی بازرگانی و كڕین و فرۆشتن كه‌م بووه، ئه‌م دۆخه ئابووریه‌ی ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ش كاری كردۆته سه‌ر بازاڕی له‌نگه، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا بازاڕی له‌نگه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و به‌ته‌واوی نه‌كراوه‌ته‌وه بۆیه كزیه‌كی پێوه دیاره.
وتیشی : دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، ئێستا بازاڕی له‌نگه له‌شاری هه‌ولێر سیمیایه‌كی جوان و پاك و خاوێن و دیزاینیكی پێشكه‌وتووی پێوه دیاره، له‌هه‌مان كاتیش ئێستا هه‌ندێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگمان له‌بازاڕه‌كه بۆ دابینكراوه هه‌رچه‌نده هه‌ندێ كه‌م و كورتی وه‌كو ئاو‌و كاره‌بامان هه‌یه‌ن به‌ڵام ئێستا ڵایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌موو ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن وه‌كو كاره‌بای نشتیمانی و ئاوی پێویست و چه‌ند گرفتێكی تر .
باسی له‌وه‌شكرد : كۆی گشتی دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر (2157) دوكانه‌و له‌كاتی ئێستادا هه‌موویان به‌شێوازێكی سه‌رده‌میانه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌و له‌كاتی سوتانه‌كه‌ش نزیكه‌ی (1000) دوكانی بازاڕه‌كه به‌ته‌واوی سوتان و زیانی هه‌ر خاوه‌ن دوكانێكیش له‌مانه له‌نێوان (1 – 8) ده‌فته‌ر دۆڵار بووه‌و بڕیاریش وایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی زه‌ره‌رو زیانه‌كان خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕی له‌نگه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.
تاریق مسته‌فا خاوه‌نی پۆشاكی مام تاریق بۆ فرۆشتنی پۆشاكی پیاوان، سه‌باره‌ت به فرۆشتنی كاڵا‌و شتومه‌ك له‌بازاڕی ئێستای له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر پێی راگه‌یاندین : ساڵانی رابردوو بازاڕی له‌نگه زۆر گه‌رم و گوڕتر بوو، ئێستا جموجۆڵه‌كه زۆر كه‌م بۆته‌وه، هه‌روه‌ها نرخی كرێی مانگانه‌ی دوكانه‌كان زۆر به‌رزه و به‌شی زۆری فرۆشیاره‌كانی ئه‌م بازاڕه‌ش كرێچین، بۆیه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی فرۆشیاره‌كان هه‌یه له‌هه‌مان كاتیش بازاڕه‌كه‌مان چه‌ندین كێشه‌ی وه‌كو كه‌می ئاو‌و و نه‌بوونی كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه، بۆیه داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌شمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
وتیشی : خۆشبه‌ختانه ئێستا بازاڕی له‌نگه له‌شاری هه‌ولێر سیمیایه‌كی جوان و پاك و خاوێن و دیزاینیكی پێشكه‌وتووی پێوه دیاره‌و حكومه‌ت چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری گرنگی له‌بازاڕه‌كه بۆ دابینكردووین وه‌كو سیستمی ناوه‌ندی ئاگر گوژینه‌ره‌وه‌و ئاوی خواردنه‌وه‌و دیزایینكردنی دوكانه‌كان و دابینكردنی پلیتی جه‌مه‌لۆن و كۆنكریت كردنی دوكانه‌كان و و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر.
عه‌بدوڵا سالم خاوه‌نی جوانكاری یاران له‌بازاڕی له‌نگه، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه پێی راگه‌یاندین : ئێستا بازاڕمان زۆر كزبووه‌و كیشه‌و گرفتی زۆری وه‌كو ئاو‌و كاره‌بامان هه‌یه و رۆژانه به‌شێكی زۆری خاوه‌ن دوكانه‌كان ئاوی پێویست له‌ڕێگه‌ی تانكه‌ری ئاوه‌وه بۆ خۆیان ده‌كڕن ئه‌مه‌ش بار قورسیه‌كی زۆری له‌سه‌ر خاوه‌ن دوكان دروست كردووه، داواكارین له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌شمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه له رۆژی 25-10-2018 بازاڕی له‌نگه‌ی شاری هه‌ولێر سووتاو به‌م هۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی (1000) دوكانی بازاڕه كه سووتان و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر فرۆشیاران و خاوه‌ن دوكانه‌كانی بازاڕه‌كه كه‌وت.
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی/ هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19