riklam

وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

کوردستان 05:21 PM - 2019-08-10
.

.

بڕیاره‌ دوای پشووی جه‌ژن، وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات.

بڕیاره‌ دوای كۆتایی پشووی جه‌ژن، وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2020 و دۆسییه‌ی نه‌وت و ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌ جێناكۆكییه‌كان، سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی باڵای تری حكومه‌تی عیراق كۆببنه‌وه‌.

چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت، له‌و سه‌ردانه‌دا لێپرسراوانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت بگه‌نه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی و پشكی هه‌رێمیش له‌ناو بودجه‌ی 2020 یه‌كلابكرێته‌وه‌.

PUKmedia له‌ كوردسات نیوزه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket