riklam

پەیامی پیرۆزبایی زوبێر عوسمان بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:00 PM - 2019-08-10
.

.

 پەیامی پیرۆزبایی زوبێر عوسمان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە..

دەقی پەیامەكە...

ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان و بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان دەکەم، سەری رێز و نەوازش بۆ گلکۆی پیرۆزی رابەری نەتەوەی کورد سەرۆک مام جەلال دادەنەوێنم، سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدان و خەباتگێرانی یەکێتی، جەژنە پیرۆزە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیر و ئەندام و ئۆرگانەکانی یەکێتیی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس و بەرگری و فریاکەوتن و هێزەکانی ناوخۆ دەکەم کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن ، پیرۆز بێت لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

بەفرەسەتی دەزانم ڕوو لە کادیر و ئەندام و جەماوەری یەکێتی بکەم و پێتان ڕابگەیەنم وەک ئەنجومەنی ناوەندی هەوڵ و  فشارەکانمان بەردەوامە  بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و پێویستە بە گیانێکی هەڤاڵانەوە هەموومان بەرەو بەستنی کۆنگرە هەنگاو بنێین، داواش لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەین لە کۆبونەوەی داهاتوویدا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێک لە بەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە،بەستنی کۆنگرە لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ و هەنوکەیی بۆ یەکێتی، ئەگەر ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەم زوانە بڕیاری دیاری کردنی ڕۆژی بەستنی کۆنگرە نەدات ئەوا ئەنجومەنی ناوەندی ناچار دەکەن ئەو بڕیارە گرنگ و چارەنوسساز و مێژووییە بدات.

لە کۆتایدا جارێکیتر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکێتیی دەکەم.

زوبێر عوسمان 

جێگری یەکەمی سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی 

 

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket