riklam

لافاوه‌كه‌ی چین زیانی گیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

جیهان 01:33 PM - 2019-08-10
.

.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ به‌خووره‌ی رووی له‌ وڵاتی چین كردوه‌ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ش تائێستا بێ سه‌روشوێنن.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌، لافاو زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌هاووڵاتیان گه‌یاندوه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كانیش له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانن.

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ی رووی له‌وڵاتی چین كردوه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداو دوو كه‌سی دیكه‌ش تائێستا بێسه‌روشوێنن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 13 هاووڵاتی برینداربوون.

ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی چین ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: به‌وهۆیه‌وه‌ 200 خانوو خاپووربوون و سێ هه‌زارو 200 خانووی دیكه‌ش زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.
حكومه‌تی چین-یش هۆشداریی داوه‌ته‌ هاووڵاتیان و داوایان لێده‌كات له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه‌و له‌هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌تیمه‌كانه‌وه‌ تا به‌هانایانه‌وه‌ بچن.

PUKmedia سكاي نيوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket