riklam

ئیسڵاح .. داعش منداڵێكی ئازاد كرد

کوردستان 11:48 AM - 2019-08-10
.

.

به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناوچه‌ی ئیسڵاخی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، گروپی تیرۆرستی داعش دوای رفاندنی منداڵێك له‌گه‌ڵ پیاوێكدا، منداڵه‌كه‌ی ئازادكرد.

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌منی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا داعش په‌لاماری ناوچه‌ی ئیسڵاحی سه‌ربه‌ جه‌له‌ولای دابوو، دوای سوتاندنی ماڵی هاووڵاتیه‌ك منداڵێكی له‌گه‌ڵ پیاوێكدا كه‌ خاڵیه‌تی رفاندبوو.

 

وتیشی:  به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش منداڵه‌كه‌ی ئازادكرد، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی خالًَی دیارنیه‌.

 

هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌، پێده‌چێت داعش له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیدا داوای بڕه‌ پاره‌یه‌ك بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا له‌ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ دوو هاووڵاتیان رفاندبوو، له‌به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك ئازادیان كردبوون,

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket