ئەنجومەنی ناوەندی جەژنە پیرۆزە لە هاوڵاتیان دەکات

ئەنجومەنی ناوەندی جەژنە پیرۆزە لە هاوڵاتیان دەکات


10/8/2019 11:18:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئەنجومەنی ناوەندی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بە ناوی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانی جیهان بە گشتی و موسڵمانی کوردستان بەتایبەتی دەکەین لە خوای گەورە داواکارین حەج و نزایی حاجیان قبوڵ بێ و بەساغ و سەلامەتی بگەرێنەوە ناو خانەوادەو کەسوکارییان، سەری رێز و نەوازوش بۆ رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال رابەری نەتەوەیی کورد و سەرجەم شەهیدان و خەباتگێرانی گەلەکەمان دادەنەوێنین، جەژنە پیرۆزە لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کادیران و ئەندامان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی و فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگە قارەمانەکانى هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی دژە تیرۆر و هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ دەکەین کە سەروماڵی هاوڵاتیان دەپارێزن لە مامۆستایانی هەڵگری مەشغەلی پەروەردە و فێرکردن و فەرمانبەرانی دلسۆز و پشوو درێژ و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین.

ئومێد دەکەین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی ئاشتەواییەکی سەرتاسەری و حزب و لایەنە سیاسیەکان یەکریز و تەبابن کە ئەوەیش زامنی بەدیهێنانی مافە زەوتکراو و بەدینەهاتووەکانی گەلەکەمانە.

وەک ئەنجومەنی ناوەندی  فشارەکانمان بەردەوام دەبێت بۆ بەستنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا و کۆدەنگی سەرجەم ئۆرگانەکان و هەنگاوەکانی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی یەکێتی بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنین، پێویستە ئەنجومەنى سەرکردایەتی لە کۆبونەوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر دیاری کردنی رۆژی بەستنی کۆنگرە بدات چونکە هیچ لەمپەر و بەربەستێکی جددى لەبەردەم ئەنجامدانی کۆنگرە نەماوە وبەستنی لە کۆتایی ئەمساڵدا بۆتە پێداویستیەکی گرنگ هەنوکەیی بۆ یەکێتی. 

بە بەستنی کۆنگرە و نوێ بوونەوەی یەکێتی رۆحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدان و خەباتگێرانی یەکێتی و دڵی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئەندامان و دڵسۆزانی یەکێتیەکەمانی پێ شاد دەبێت.

لە کۆتایدا جارێکیتر پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز دەکەین..

PUKmedia  ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی بۆلتۆن بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا سەردانی شاری بۆڵتۆنیان كرد و لەگەڵ كەرتی شارەكە كۆبوونەوە.

رۆژی 15-12-2019 وەفدێكی كۆ...


  کوردانی فەرە نسا بەردەوامن لە پشتگیری رۆژئاوا
  هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

عه‌فرین.. تائێستا توركیا 150 هه‌زار دار زه‌یتوونی له‌ناو بردووه‌

جارێكی دیكه‌ تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه‌ سه‌ر باس، به‌رپرسه‌ دیاره‌...


  سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا
  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌


کاریکاتێر