riklam

عه‌فرین .. دوو سه‌ربازی توركیا بریندار ده‌بن

جیهان 10:53 AM - 2019-08-10
.

.

دوێنێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ بۆردومانی سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیا له‌عه‌فرین ده‌كرێت و دوو سه‌رباز بریندار ده‌بن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه‌:" بۆردومانی سه‌ربازگه‌ی كیماری هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌عه‌فرین كراوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" به‌و هۆیه‌وه‌ دوو سه‌رباز برینداربوون و به‌هیلیكۆپته‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون بۆ چاره‌سه‌ر".

به‌پێی زانیاری تۆڕی چالاكوانانی كورد، ئه‌و هێرشه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه‌ كراوه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket