riklam

لەجەژندا خواست لەسەر پەلەوەری خۆماڵی زیاد دەکات

کوردستان 10:39 AM - 2019-08-10
.

.

لە بۆنەو جەژنەکاندا خواست لەسەر گۆشتی خۆماڵی بەتایبەت گۆشتی پەلەوەر زیاد دەکات و هاوڵاتیان بێ گوێ دانە زۆری نرخەکەی دەیکڕن.

هاوڵاتیان ئەوە رادەگەیەنن کە هۆکاری کڕینی و زۆری خواست لەسەر پەلەوەری خۆماڵی ئەوەیە کە بە سروشتی و بێ دەرمانی کیمیاوی گەورە دەبێت و ئەوەش وادەکات تامی خۆشتر بێت و زیانی تەندروستیشی نییە.

لەگەڵ ئەوەی نرخی پەلەوەری خۆماڵی لە بازاڕدا بەرزەو دوو هێندەی نرخی پەلەوەری مەسڵەحە و هاوردەکراوە بەڵام لە بۆنەکاندا هاوڵاتیان بێ گوێدانە زۆری نرخەکەی دەیکڕن .

وەک هەمیشەش هاوڵاتیان لە شاری سلێمانی بۆ دەستکەوتنی پەلەوەری خۆماڵی روو لە ژێر پردەکە دەکەن.

PUKmedia گەلی کوردستان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket