riklam

ئــەمڕۆ لـە مــێژوودا

جیهان 08:10 AM - 2019-08-10
.

.

رووداوەكان:
1557: هەرەسهێنانی فەرەنسیەكان لەبەردەم هاوپەیمانی ئیسپانیا و ئینگلیز لە شەڕی سانت كینتان و ئەوەش لە میانی جەنگی هابسبورگ فالو.
1792: شۆڕشگێڕە فەرەنسیەكان هێرشیان كردە سەر (كۆشكی ئیلتوی لەری) بارەگای مەلیك لویسی شانزەهەم، كە مەلیك پەنای برد بۆ (بارەگای كۆمەڵەی نیشتمانی) كە دەستبەسەری كرد و بڕیاریدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی بكرێت بۆ دانانی دەستوری نوێ بۆ وڵات.
1805: ژەنەراڵ (مایۆر نیسڤینان) ئەفسەری روسی بە هێزێكی 500 كەسی و پێنج تانك و 108 قازیفە هێرشیان كردە سەر كوردەكانی قەڵای (گیچیلگ) و مەڕوماڵاتیان تاڵانكرد لە ناوچەی یەریڤان.
1809: راگەیاندنی سەربەخۆیی (ئیكواد‌ور) لە (ئیسپانیا).
1821: ویلایەتی (میزوری) بوو بە ویلایتەی 28ی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1913: گەشتن بە رێكەوتنی ئاشتی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگی بەڵقان.
1914: فەرەنسە جەنگی راگەیاند دژ بە ئیمبراتۆریەتی نەمساوی مەجەری لە میانی جەنگی یەكەمی جیهانی
1920: حكومەتی توركی دەسەڵاتی خۆی بەسەر فەلەستیندا لابرد و دانینا بە ئینتیدابی بەریتانی بەسەریەوە.
1920: مۆركردنی پەیماننامەی (سیڤەر) لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەوەش دوای جەنگی یەكەمی جیهانی و بە پێی ئەو رێكەوتنە حیجاز و ئەرمینیا و كوردستان سەربەخۆیی وەربگرن، و لە لایەكی تر سنوری نێوان سوریا و عێراق لە لایەك و توركیا بكێشرێت.
1922: راگەیاندنی دەستوری فەلەستین لە لایەن دەسەڵاتی ئینتیدابی بەریتانی، و بە پێی ئەو دەستورە ئەنجومەنی نیشتمانی دروست بكرێت لە 22 ئەندام 6 یان ئینگلیز و 4 یان جولەكە و هەڵبژاردنی 8 موسڵمان و مەسیحی و دوو جولەكە و مەندوبی سامی سەرپەرشتی بكات، فەلەستینیەكان رەتی هەڵبژارندنی ئەنجومەنەكەیان دایەوە.
1937: رووخانی حكومەتەكەی (بەكر سدقی).
1945: شۆڕشی سێهەمی بارزان.
1945: یابان لە رێگای ئێستگەوە خۆبەستەوەدانی خۆی راگەیاند لە میانی جەنگی دووەمی جیهانی.
1956: دامەزراندنی (خوێندكارانی كورد) لە ئەوروپا.
1963: هێزەكانی سوپای عێراق زاخۆ و ناوچەكانی دەوروبەری داگیركرد.
1973: یەكیەتی سۆڤیەت كەشتی چوارەمی ئاسمانی هەڵدا بۆ سەر مەریخ بە ناوی (مارس-7).
1974: برتوگال پلانێكی راگەیاند كە ماوەكەی 2 ساڵ بوو بۆ سەربەخۆبوونی ئەنگۆلا.
1988: یادی شەهید كردنی عەبدولمەسیح پۆڵس سڵێوە (سۆران) (1954-1988) , لەڕۆژی (28/10/1988) یش ڕژێم (8) كەسی لە كەس و كارەكەی لە سێدارەدا .
1989: دانانی جەنەراڵ (كۆڵن پاوەڵ) بە سەرۆكی دەزگای ئەركانی هاوبەشی ئەمریكی، و كە یەكەمین زنجیە ئەو پۆستە وەربگرێت لە ویلایتە یەكگرتووەكان.
1990: بەستنی كۆنگرەی كتوپڕی لوتكەی عەرەبی هەژدەهەم لە قاهیرە بۆ تاوتوێی هێرشی عێراق بۆ سەر كوێت.
1995: لە لایەن حكومەتی ئەردەنەوە مافی پەنابەری رامیاری درا بە هەریەك لە (سەدام كامیل) و (حسێن كامیل)، و خێزانەكانیان (رەنا) و (رەند) كە كچی سەدام حسێن بوون.
1998: سوڵتانی برۆنای (حەسەن بەلقیە) فەرمانێكی سوڵتانی دەركرد بە دانانی كوڕەكەی (موهتەدی بیللا بەڵقیە) بە وەلی عەهد.
2000: پاش دە ساڵ لە ئابڵوقەی ئابووری سەر عێراق، بۆ یەكەمین جار سەرۆكێكی بیانی سەردانی عیراقی كرد، ئەویش (هۆگۆ جاڤێز) ی سەرۆكی ڤەنزویللا بوو.
2002: توركمەنستان یاسای گۆڕینی ناوی مانگەكان و رۆژەكانی هەفتەی دەركرد.
2002: حكومەتی هەرێم و وەفدی بانگەوازی جنێف (ڕێككەوتنی قەدەغەكردنی مین) یان ئیمزا كرد.
2008: هێزەكانی سوپای روسیا پایتەختی هەرێمی (ئۆسیتیای باشور)یان كۆنترۆڵكرد.
2010: ژنە بەڕێوەبەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی (مارگرێت چان) كۆتایی هاتنی پەتای ئەنفلۆنزای بەرازی راگەیاند.
2014: تێكشكانی فڕۆكەی هێڵەكانی سیاهانی ئاسمانی گەشتی 5915 لە نزیك فڕۆكەخانەی میهر ئابادی نێودەوڵەتی لە تاران و مردنی 38 كەس بەلای كەمەوە.
2014: راگەیاندنی بردنەوەی (رەجەب تەیب ئەردوگان) لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی توركیا لە جەولەی یەكەم دوای ئەوەی كە رێژەی 51,79%ی دەنگەكانی بەدەستهێنا.

لەدایكبوون:
1296: مەلیك یانگی نابینا، مەلیكی بوهیمیا.
1810: كامیلو بنسو، سەرەك وەزیرانی ئیتالیا.
1874: هربرت هوفەر، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1902: ئەرنی تیسیلیۆس، زانای كیمیای زیندەیی سویدی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1948ز.
1913: ولفجانج باول، زانای فیزیای ئەڵمانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1989ز.
1936: إبراهیم الشقنقیری، دەرهێنەری میسری.
1945: شێخ فەهد ئەحمەد جابر سوباح، دیارترین كەسایەتی وەرزشی لە دەوڵەتانی كەنداو و ئاسیا.
1951: خوان مانویل سانتوس، سەرۆكی كۆڵۆمبیا.
1959: روزانا ئەركیت، ژنە ئەكتەری ئەمریكی.
1960: ئەنتۆنیۆ باندیراس، ئەكتەری ئیسپانی.
1966: ئیبراهیم حەسەن، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی میسری.
1966: حسام حەسەن، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی میسری.
1969: برایان دراموند، ئەكتەری كەنەدی.
1971: روی كین، یاریزانی تۆپی پێی ئیرلەندی.
1973: خافێر زانیتی، یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتینی.
1973: هەیفا مەنسور، ژنە دەرهێنەری سعودی.
1974: دیفید سومیل، یاریزانی تۆپی پێی فەرەنسی.
1978: دانییل ئەلسوب، یاریزانی تۆپی پێی ئوستورالی.
1979: جوانا گارسیا، ژنە ئەكتەری ئەمریكی
1981: مالیك مەعاز، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.
1988: عەباس ئیبراهیم، گۆرانیبێژی سعودی.
1989: بن سەحەر، یاریزانی تۆپی پێی ئیسرائیلی.

وەفات:
833: خەلیفە مەئمون، خەلیفەی ئیسلام.
1535: ئیبولیتو دی میدیشی، حاكمی فلۆرەنسە.
1896: ئوتو لینینتال، داهێنەری فڕۆكەوانی ئەڵمانی.
1915: هنری موزلی، زانای فیزیای ئینگلیزی.
1992: ئەربیرت هایم، پزیشكی نەمساوی نازی.
1995: رەفعەت داری، هونەرمەندی كورد، ساڵی 1938 لە گوندی (دارا) لە عامورا لە رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە.
2002: ئازاد شەوقی، لە سلێمانی، لە تەمەنی 73 ساڵی.
2012: عومەر بن سولەیمان ئەشقەر، پیاوی ئاینی فەلەستینی.
2012: ڕحمد زید السرحان، سەرۆكی ئەنجومەنی ئوممەی كوێتی.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی سەربەخۆیی لە ئیكوادۆر.


PUKmedia ئا/ حسن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket