riklam

دزی ویلی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌ستگیركرا

کوردستان 10:29 PM - 2019-08-09
.

.

تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ 150 ویلی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دزی بوو

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ (100-150) ویلی‌ ئۆتۆمبێلی‌ دزیبوو.

ئه‌مڕۆ 2019/8/9، هاووڵاتییه‌ك له‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان سكاڵای‌ تۆماركرد كه‌ له‌كۆگاكه‌یدا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر ویلی‌ تایه‌ی‌ ئۆتۆمبێلی‌ لێدزراوه‌.

پاش ده‌ستپێكردنی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد، تونرا هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی‌ فرۆشتنی‌ ویله‌كاندا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان به‌هاوكاریی ئاسایشی‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكرێت كه‌ به‌نیاز بووه‌ هه‌ر ویلێك به‌ 150 دۆلار بفرۆشێت.
تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوی‌ (هـ، ح، م)و له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1979و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌

52.jpg

53.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket