كۆتایی به‌كاره‌كانی یه‌كه‌م كۆنفڕانسی بۆردی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هات و له‌دوای كۆنفرانسیش په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه.په‌یامنامه‌ی كۆتایی یه‌كه‌م كۆنفڕانسی بۆردی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان. 8ی 8 ی 2019، به‌چاودێری" قوباد تاڵه‌بانی " بۆردی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، یه‌كه‌م كۆنفڕانسی دامه‌زراوه‌یی خۆی به" نوێگه‌ری له‌كاردا، كردار له‌خزمه‌تكردندا " له‌چوار میتینگدا به به‌شداری 182 ئه‌ندام، سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامدا.كۆنفڕانس، له‌ماوه‌ی 9 سه‌عات كاركردنی به‌رده‌وامدا، فه‌زای گه‌نجێتی له‌زیهنیه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و كارگێڕی و سیاسیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا خسته ژێر پرسیار‌و درده‌شه‌كاری ورده‌وه، له‌پێناو به‌ماناكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه پڕ له‌غه‌وشه‌دا، سه‌رئه‌نجام ئه‌نجامدانی دیدار‌و میتینگ و دیالۆگی زانستیانه‌ی له‌سه‌ر پرسه‌كانی گه‌نج ڕاگه‌یاند، هاوكات وێڕای چه‌سپاندنی ڕێنامه‌ی كار ، یه‌كه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌بردنی بۆردی له‌پرۆسه‌یه‌كدا یاسایی و دیمۆكراسی هه‌ڵبژارد.كۆنفڕانس، فه‌رهه‌نگی ته‌مبه‌ڵ و مشه‌خۆر ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و بۆرد وه‌ك هانده‌رو پشتیوانی پڕۆژه‌و ده‌رخستنی توانسته شاراوه‌كانی گه‌نجان و پێشخستنیان له‌بواره جیاكاندا، هه‌روه‌ها وه‌ك چاو‌دێر به‌سه‌ر حكومه‌ت و حكومه‌تی خۆجێی ڕاپه‌ڕین"ـه‌وه، ئه‌ركدار كرد‌و، ئه‌نجامدانی كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به"په‌ره‌پێدانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی ڕاپه‌ڕین " ڕاگه‌یاند. له‌گه‌ڵیدا به‌رپاكردنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری گه‌ڕۆك و به‌رده‌وامی تایبه‌ت به‌ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی جێنده‌ری و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، كرده سه‌رمه‌شق له‌چالاكییه‌كانید.كۆنفڕانس، پێشوازی له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی 4ی "ی.ن.ك" ده‌كاو، له‌گه‌ڵ ئه‌ودایه كۆنگره بۆ یه‌كێتی و له‌پێناو یه‌كێتییدا بكرێت، نه‌ك به‌یه‌كێتی و له‌پێناو لاڕێكاری یه‌كێتیی له‌ئایدیاكانی سه‌رۆك" مام جه‌لال " دا بكرێت، كۆنفڕانس هه‌ر رێگه‌یه‌ك له‌یه‌كێتیدا نه‌چێته‌وه ده‌باشان به‌لاڕێ ئه‌ژمار ده‌كات.یه‌كه‌م كۆنفڕانسی بۆردی گه‌نجانی"ی.ن.ك" له‌ڕاپه‌ڕین، سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی هه‌ڤاڵ"وه‌ستا ڕه‌سوڵ/ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌مه‌ڵبه‌ندی 24ی ڕاپه‌ڕین، ناوه‌ندی ڕێكخراوه دیموكڕاتیه‌كانی ڕاپه‌ڕین، ناوه‌ندی ئیداره‌كانی ڕۆژئاوای هێزه‌كانی 70، هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس، ده‌زگای میدیای كوردسات، كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان، ته‌واوی دۆستانی بۆرد‌و ئه‌ندامانی كۆنفڕانس ده‌كات، ڕێز له‌پشتیوانی و هامه‌هه‌نگی و به‌ده‌نگه‌وه هاتنیان ده‌گرێت.درود بۆ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، ڕێ و ڕێبازت ڕۆشن.درود بۆ شه‌هیده شكۆمه‌نده‌كانمان، سڵاو له‌خانه‌واده سه‌ر بڵنده‌كانیان.به‌ره‌و نوێگه‌ری، به‌ره‌و ڕۆشنایی.یه‌كه‌م كۆنفڕانسیبۆردی گه‌نجانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 9ی ئابی 2019 - رانیه
PUKmedia تایبه‌ت
نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به 38 سه‌رنشینه‌وه ونبوو
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد
بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات
پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان
میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه
سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون
به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
ده‌نگێ له‌نێوان سه‌ركرده‌و به‌ڵادا
دواجار كاروانی به‌ره‌و كۆنگره كه‌وته رێ ..!
كورد هاوده‌نگی كام به‌ره‌ی عیراق ده‌بێت
لیجنەی قەیران یا قەیرانی لجنە..
قوباد تاڵه‌بانی: پێش یه‌كێتی ئامانجمان خزمه‌تی خه‌ڵكه
ئیمزا له‌سه‌ر پرِۆژهی پهیرِهوی ناوخۆی ی.ن.ك ده‌كرێت
وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا سەردانی شاری بۆڵتۆنیان كرد و لەگەڵ كەرتی شارەكە كۆبوونەوە.
رۆژی 15-12-2019 وەفدێكی كۆ...
لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه، بۆ كۆنگره دژی تهوافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگهیشتندام لاهور ش...
جارێكی دیكه تاڵان وبڕۆیی به‌رهه‌می زه‌یتونی جوتیارانی شاری عه‌فرین دێته‌وه سه‌ر باس، به‌رپرسه دیاره...