riklam

زیاتر له‌ملیۆنێك و 100 هه‌زار حاجی ده‌چنه‌ كێوی عه‌ره‌فه‌

جیهان 08:46 PM - 2019-08-09
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 10-8-2019 زیاتر له‌ملیۆنێك و 100 هه‌زار حاجی بچنه‌ كێوی عه‌ره‌فه‌، بۆ به‌جێهێنانی گرنگترین فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م خالید بن قرار الحربی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی سعودیه‌ راگه‌یاند: بڕیاره‌ له‌چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا زیاتر له‌ملیۆنێك و 100 هه‌زار حاجی بچنه‌ كێوی عه‌ره‌فه‌، بۆ به‌جێهێنانی گرنگترین فه‌ریزه‌ی حه‌ج.

وتیشی: ئاسایشی حاجیان پارێزراوه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كه‌ حاجیان نه‌كه‌ونه‌ زه‌حمه‌ته‌وه‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان بۆ ته‌رخانكراوه‌.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار حاجی هه‌رێمی كوردستان له‌ وڵاتی سعودیه‌ن بۆ به‌جێهێنانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج و ئه‌مڕۆش هه‌ینی وتاری رۆژی هه‌ینی به‌ زمانی كوردی له‌ مه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌.


PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket