riklam

دوكان.. ئاماده‌كاری بۆ گه‌شتیاران ده‌كرێت

کوردستان 08:20 PM - 2019-08-09
.

.

قائیمقامی قه‌زای دوكان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و هاووڵاتیاندا ..

سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان رایگه‌یاند، دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای دوكان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ جه‌ژنی قوربان و ڕۆژانی دوای چه‌ند بڕیارێك و چه‌ند ڕێنماییه‌ك ، له‌پێناو سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی گه‌شتیاری ده‌ركران.

وتیشی: ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی پشكنینی گه‌شت و گوزاری دوكان ، هه‌ڵسان به‌ پشكنین و جێگیر كردنی چه‌ندین تابلۆ كه‌ ژماره‌ی چه‌ند لاینێكی په‌یوه‌ندیداری له‌سه‌ر دانراوه‌ تا گه‌شتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه‌كان له‌هه‌ر حاڵه‌ت یاخود ڕوداوێك لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگادر بكه‌نه‌وه‌ .

جێی باسه‌ ئه‌و بڕیارو ڕێنماییانه‌ی له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا بڕیاریان له‌سه‌ردرا تا ڕۆژانی جه‌ژن جێبه‌جێ ده‌كرێن .

هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زای دوكان و شاره‌وانی و گه‌شت و گوزارو ته‌ندروستی دوكان له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن و ڕۆژانی دوایش له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشیدا ده‌بن، له‌پێناو كه‌شێكی گه‌شتیاری گرنگ بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ڕوو له‌ ناوچه‌ی گه‌شتیاری دوكان ده‌كه‌ن .

لای خۆشیه‌وه‌ سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی دوكان ڕایگه‌یاند: ته‌واوی لیژنه‌كان ، به‌پاڵپشتی ته‌واوه‌ كاره‌كانیان رایده‌كه‌ن و داواشیكرد ته‌واوی خاوه‌ن پڕۆژه‌ گشتیاری و خاوه‌ن به‌له‌مه‌كان ڕێنماییاكان وه‌ك خۆی جیبه‌جێ به‌كه‌ن و سه‌رپێچی نه‌كه‌ن، له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتیارانداو داواشیكرد : گه‌شتیارانیش پابه‌ندی ڕێنماییه‌ گه‌شتیارییه‌كان بن و پاك و خاوێنی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان بپارێزن .

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامییه‌تی قه‌زای دوكان

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket