riklam

واده‌ی سه‌ردانیكردنی راگیراوانی هه‌ولێر له‌جه‌ژندا راگه‌یه‌نرا

کوردستان 08:07 PM - 2019-08-09
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ رۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژنی قورباندا، كه‌سوكاری ڕاگیراوان ده‌توانن سه‌ردانی به‌شی پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ بكه‌ن، به‌ڵام رۆژی یه‌كه‌م رێگاپێدراو نییه‌.

موقه‌ده‌می مافپه‌روه‌ر، خه‌سرۆ غازی خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌ میدیاكانی راگه‌یاند، رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان، كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو (11-8-2019)، سه‌ردانیكردنی ڕاگیراوان رێگاپێدراو نییه‌، به‌ڵام رۆژی دووه‌م و سێیه‌م كه‌سوكاری ڕاگیراوان ده‌توانن سه‌ردانیان بكه‌ن.

به‌ وته‌ی موقه‌ده‌م خه‌سرۆ، رۆژی دووه‌می جه‌ژن (12-8-2019) تایبه‌ته‌ به‌ ژنان و هه‌روه‌ها رۆژی سێیه‌میش (13-8-2019) پیاوان ده‌توانن سه‌ردانی ڕاگیراوان بكه‌ن، گوتیشی كه‌ ئاماده‌كارییان بۆ پێشوازیكردن له‌ سه‌ردانیكاران كردووه‌ و هیواشی خواست كه‌سوكاری راگیراوان له‌ كاتی سه‌ردانیكردندا ره‌چاوی رێنماییه‌كانی پۆلیس بكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گرتن و گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، كاتی سه‌ردانیكرن له‌ هه‌ردوو رۆژی دووه‌م و سێیه‌می جه‌ژندا، له‌ كاتژمێر 8ـی به‌یانییه‌وه‌ بۆ كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆیه‌ و دوای جه‌ژنیش سیستمه‌كه‌ وه‌ك پێشووی لێدێته‌وه‌.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket