27 وڵاتی جیهان به‌شداری فێستیڤاڵی فیلمی منداڵان ده‌كه‌ن
ئەدەب وهونەر 04:26 PM - 2019-08-09.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به ئاماده‌بوونی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان و "موحسین ده‌لیلی" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی فێستیڤاڵ له هۆڵی كۆچكردووی هه‌رده‌م له‌یاد "عه‌باس كیارۆسته‌می" له باڵه‌خانه‌ی دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، له‌م كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌دا هه‌روه‌ها "حه‌بیب ئیل به‌یگی" ، "عیزه‌توڵڵا عه‌لیزاده" ، "سیمۆن سیمۆنیان" ، "حوسین شێخولئیسلامی" ، دكتۆر "رائید فه‌ریدزاده" ، "ئیره‌ج ته‌قی پوور" ، "مه‌سعوود ئه‌حمدیان" ، "سه‌ید مێهدی سه‌جادی" ، "حامید سوله‌یمان زاده" ، "میلاد شوكرخواه" ، "ئیمان حوجه‌تی" له به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵ، چالاكانی راگه‌یاندن و وێنه‌گرانی فۆتۆگرافه‌ر ئاماده بوون.
ته‌وه‌ره‌كانی سی‌ودووهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان
تابێش له قسه‌كانیدا باسی شه‌ش ته‌وه‌ری سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران كرد و گوتی: كه‌متر كه‌سێك له كۆمه‌ڵگای سینه‌ماییدا ده‌توانێت په‌یدا بێت كه پێویستی و گرینگی و پێداویستیی دابین كردنی گۆڕانكاری له په‌یوه‌ندییه‌كانی پیشه‌ی سینه‌ما، به له‌به‌ر چاو گرتنی بارودۆخی نوێی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا، چ له لایه‌نی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له بواری ته‌كنه‌لۆژیای په‌یوه‌ندییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازیی وێنه هاتۆته ئاراوه و چ له روانگه‌ی بارودۆخی ئابووری و سیاسی زاڵدا نكۆڵی لێ بكات، به‌ڵام ره‌نگه كه‌متر كه‌سێك پێی وابوو یه‌كه‌مین ئه‌نجامی ئه‌م گۆڕانكارییانه، له رێگای روانگه نوێیه‌كان و به ته‌وه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی و دوابه‌دوای ئه‌ودا دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی له سینه‌مای منداڵان و مێرمنداڵاندا ببینین.
فێستیڤاڵی ئه‌مساڵ ده‌توانێت خاڵێكی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه له پیشه‌ی سینه‌مادا بێت
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێم شانازییه ئه‌وه رابگه‌یه‌نم، ئه‌م خوله له فێستیڤاڵ، له چه‌ندین لایه‌نه‌وه ده‌توانێت خاڵی پۆزه‌تیڤ و دره‌وشاوه و پێوه‌ری هاتنه ئارای گۆڕانكاری له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بێت و هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكارییه كه له درێژه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌م، به هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵه چاكسازی و نه‌شته‌رگه‌رییانه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازی ـ هونه‌ری سینه‌مای وڵاتی ئێران، له‌پێگه‌ی یه‌ك په‌یكه‌ردا و به سه‌ركردایه‌تییه‌كی رێك‌وپێك و پته‌و پێی گه‌یشتووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ ئه‌مه ته‌نیا به ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی به‌شێك، یان رێكخراوه‌یه‌ك، چ دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ به‌شی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م خوله له فیستیڤاڵه‌كه بزانرێت. به‌ڵكوو ده‌بێ ئه‌م گۆڕانكارییه، به هۆی پێگه‌یشتوویی كۆمه‌ڵگای هونه‌رمه‌ندان، گۆڕینی تێڕوانین له ئاسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتگیری سینه‌مایی وڵات، به تایبه‌ت خودی سه‌رۆكی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی و گۆڕینی هه‌ڵسوكه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر ئولگووی به‌كارهێنانی فه‌رهه‌نگی له وڵات‌دا بزانرێت.
گۆڕینی روانگه له "به‌رهه‌م" بۆ "پێكهاته"
ده‌بیر و به‌رپرسی سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران رایگه‌یاند: یه‌كه‌مین ئاڵوگۆڕ و گۆڕانكاری ده‌توانرێ به گۆڕینی روانگه له "به‌رهه‌م" بۆ "پێكهاته" بزانرێ، له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا ئولگووی زاڵ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مایی، وردبوونه‌وه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فیلم و به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مایی بوو، كۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سینه‌مایی پێوه‌ری بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی خۆی له ئاماره‌كانی چه‌ندایه‌تی به‌رهه‌مهێناندا ده‌بینی و له لایه‌كی دیكه‌وه سینه‌ماكارانیش ئه‌ركی خۆیان تا قۆناغی دوای به‌رهه‌مهێنان ده‌زانی و كه‌متر به دوای دابین كردنی روانگه‌ی پێكهاته‌یی یان به واتایه‌یكی دیكه، دابین كردنی پاشكۆی په‌یوه‌ستی فه‌رهه‌نگی یا زنجیره‌ی داهێنانی بایه‌خ له پیشه‌سازیی سینه‌مادا بوون.
له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵدا چۆنایه‌تی جێگای چه‌ندایه‌تی گرتۆته‌وه
تابێش به جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنایه‌تی فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له‌م فێستیڤاڵه‌دا روونیكرده‌وه: به‌ڵام له‌م فێستیڤاڵه‌دا له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌ریتی به‌رهه‌مهێنانی فیلم بۆ فێستیڤاڵ وه‌لانرا و گرینگیی رێژه‌ی فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له فێستیڤاڵ جێگای خۆی به چۆنایه‌تی و ستاندارده‌كانی ئاراسته كردنی فیلم داوه. جه‌خت كردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مایی وڵات له‌سه‌ر روون بوونی بڕیار و چۆنییه‌تی كاره‌كان و راگه‌یاندنی گشتی خه‌رج و تێچووه‌كان، هه‌نگاوێكی گه‌وره بوو كه ئێمه‌ی بۆ ئه‌م لایه رێنوێنی كرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی سینه‌مایی چ له دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی و چ له نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ ئێستاكه خۆیان له ژوورێكی شووشه‌ییدا هه‌ست پێ ده‌كه‌ن كه هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ئه‌وان و هه‌ر سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك له بواری به‌رهه‌مهێناندا، له لایه‌ن بیر و ڕای گشتیی ده‌بیندرێت و سه‌باره‌ت به‌وان پرسیار ده‌كردرێت. ئێستا و له سی‌ودووهه‌مین خولی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا شانازی ده‌كه‌م رایبگه‌یه‌نم كه ئێمه به حه‌وت فیلمی به كوالیته و چۆنایه‌تی به‌رز و به توانایی به‌رچاو بوون له پیشه‌كانی دراوسێدا به‌ره‌وڕووین و نه ته‌نیا په‌رۆشی و كه‌ڵكه‌ڵه‌یه‌كمان له‌م باره‌یه‌وه نیه، به‌ڵكوو چاوه‌ڕوانی فیلم گه‌لی به كوالیته و چۆنایه‌تی زیاتر له ساڵه‌كانی داهاتوودا ده‌مێنین. له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا ئێمه به دوای ئاراسته كردنی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه و روون له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ده‌فرایه‌تییه‌كانی بووینه و چۆنایه‌تی زیاتر له ژماره‌كان و رێژه‌ی ئه‌و فیلمانه‌ی كه بوونی هه‌یه بۆ ئێمه گرینگی هه‌بووه.
سه‌رنجدان به لایه‌نه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ له‌م فێستیڤاڵه‌دا
تابێش هه‌روه‌ها گوتی: له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها سه‌رنجدان به لایه‌نه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی سینه‌مای منداڵ كه كه‌م تا زۆر فه‌رامۆش كرابوو، دیسان زیندوو بۆته‌وه. ئێمه به دابین كردنی كتێبخانه‌ی ڤیدیۆیی، بانگهێشت كردنی بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی و پێناسه كردنی خزمه‌ت گه‌لی نوێ بۆ میوانانه‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌وڵمان داوه پیشه‌ی وێنه له بواری منداڵان و مێرمنداڵاندا له كه‌شوهه‌وای نێونه‌ته‌وه‌ییدا دیسان پێناسه بكه‌ینه‌وه. ئه‌م دووپاته پێناسه‌كردنه، به‌پێی روانگه‌كانی بڕه‌وپێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌ته‌وه‌یی و به شێوه‌ی هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی زاڵ به‌سه‌ر وڵات‌دا ئه‌نجام دراوه و به بۆچوونی ئێمه، به له‌به‌ر چاو گرتنی زمانی هاوبه‌شی وێنه له نێو منداڵانی هه‌موو دونیا، ده‌توانێت ئاسۆیه‌كی نوێ بخاته به‌ر ده‌م سینه‌مای وڵاتی ئێرانه‌وه. ئاسۆیه‌ك كه ئاماده‌بوونی فێستیڤاڵ ته‌نیا به‌شێك له‌وه و ئامانجه‌كه‌ی به‌شدارییه‌كی هه‌مه لایه‌نه له جه‌سته‌ی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. ئه‌م رووداوه دێته ئاراوه و به پشت به‌ستن به هێزی ناوخۆیی و سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌ده‌بی و داهێنان به تایبه‌ت له بواره جۆراوجۆره‌كانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی منداڵان و مێرمنداڵان له ئێران، خاوه‌نی هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندیین كه له كه‌متر وڵاتێك ده‌توانرێ هاوشێوه‌ی بدۆزرێته‌وه.
خزمه‌ته‌كانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌كان بۆ به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان
تابێش له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌بیری هێنایه‌وه: هه‌وڵی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌مه بووه كه له به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌م ده‌فرایه‌تییه یه‌كجار تایبه‌تانه له به‌ر ده‌م میوانان و به‌شداربووه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی فێستیڤاڵدا وێنا بكه‌ین. له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، بۆ یه‌كه‌مین جار له وڵات‌دا خزمه‌ته‌كانی پرۆفایلینگی ئابووری فیلمه‌كان بۆ ئاماده‌كاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی فیلم گه‌لی سینه‌مایی وه‌رگیراو له به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی ئاراسته ده‌كرێت.
قازانج كردن و پڕداهات بوونی سینه‌مای منداڵ له ریزبه‌ندی دایه
تابێش گوتی: راستییه‌كه ئه‌مه‌یه كه یه‌كه‌مین هه‌نگاو له رێگای رێڤبه‌ریی خۆسه‌ر و قازانج كردن و پڕداهات كردنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و له هه‌مان كاتدا پاراستنی چۆنایه‌تی و سه‌رنجدان به ناوه‌رۆكی به‌رز و به‌پێز و شیاو، بڕه‌وپێدان و سه‌قامگیر كردنی ناورۆك و روانگه‌ی كه‌سب و كار و پیشه‌یی بۆ ئه‌م هونه‌ر ـ پیشه‌سازیه له نێو چالاكانی ئه‌م بواره دایه. كۆمیته‌ته‌كی پێكهاتوو له خاوه‌نڕایانی ئابووری له بواره‌كانی خولقاندنی كار، ئابووریی فه‌رهه‌نگ و دابین كردنی سه‌رمایه، هه‌موو فیلمه‌كانی وه‌رگیراو له به‌شی كێبڕكێدا شیكردنه‌وه‌ی ئابووری بۆ كردووه و بۆ یه‌كه‌مین جار له چوارچێوه‌ی خزمه‌ت گه‌لی بێ به‌رامبه‌ر به ئاماده‌كاران و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مانه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌م هه‌نگاوه كه له پێناو روون بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئابووریی پیشه‌سازیی سینه‌ما نراوه به ئێمه له ماوه‌یه‌كی كاتیی كورت ماوه‌دا، ئه‌گه‌ر و ئیمكانی پێوانی رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی منداڵ و مێرمنداڵ پێك ده‌هێنێت و له لایه‌كی دیكه‌وه زمانێكی هاوبه‌ش له نێوان خاوه‌نی سه‌رمایه‌كان و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی سینه‌مایی دابین ده‌كات كه له وابه‌سته بوونی سینه‌مای منداڵان به دامه‌زراوه‌گه‌لی پاڵپشتیكار كه‌م ده‌بێته‌وه و له كۆتاییدا ئه‌م به‌شه له پیشه‌سازیی وێنه به سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه له نێوان نووسینگه‌كانی په‌خش و بڵاوكردنه‌وه و خاوه‌نی فیلم و به‌رهه‌مه‌كان، له دوای كۆتایی هاتنی كاره‌كانی فێستیڤاڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌واوكه‌ری ئه‌م خزمه‌تانه ده‌بێت.
سی‌ودووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاریی "عه‌لیڕه‌زا تابێش" له به‌شه‌كانی فیلمی درێژی چیرۆكی، كورته فیلمه‌كانی چیرۆكی، وێب سێری، فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێنی درێژ و كورته فیلمه‌كانی ئه‌نیمه‌یشێن له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئۆگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی "نه‌ته‌وه‌یی" و "نێونه‌ته‌وه‌یی"دا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia منوچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26