riklam

ئه‌مریكا سزاكانی سه‌ر كۆریای باكوور لانابات

جیهان 03:09 PM - 2019-08-09
.

.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ كۆریای باكوور به‌ ته‌واوه‌تی واز له‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌هێنێت سزاكانی له‌سه‌ر كۆریای باكوور لانابات.

مارك ئیسپه‌ر كه‌ سه‌ردانی ژاپۆن و كۆریای باشووری كردووه‌، له‌دیداری خۆیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی كۆریای باشوور ڕایگه‌یاندووه‌ ئه‌مریكا سزاكانی خۆی له‌سه‌ر كۆریای باكوور هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ كۆریای باكوور به‌ ته‌واوی واز له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ده‌هێنێت.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا داوا له‌ كۆریای باشوور كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ده‌یانه‌وێت گه‌رووی هورمز بپارێزن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket