riklam

هه‌ڵه‌بجه‌.. ژنێك به‌هۆی سووتانه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان 02:21 PM - 2019-08-09
.

.

به‌هۆی سووتانه‌وه‌ ژنێك ته‌مه‌ن 43 ساڵ له‌ گۆندی خێڵی حه‌مه‌ی سه‌ر به‌ناحیه‌ی خوڕماڵ گیانی له‌ده‌ستدا و پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن به‌دواداچوون ده‌كه‌ن.

ڕائید به‌رزان عوسمان ووته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌ربوونی ئاگر له‌ جه‌سته‌ی ژنێكی گوندیی خێڵی حه‌مه‌ سوتاوه‌ و پاش گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

وتیشی ته‌مه‌نی 43ساڵه‌ و پاش مانه‌وه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی خوڕماڵ په‌ڕاوی لێكۆینه‌وه‌ كراوته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌ خان – هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket