riklam

سلێمانی.. هاوكاری سه‌دان خێزانی كه‌مئه‌ندام ده‌كرێت

کوردستان 12:55 PM - 2019-08-09
.

.

له‌لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیا و خه‌ڵكانی خێرخواز هاوكاری و خۆراك بۆ كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی دابینكراوه‌ و به‌ سه‌ر 500 خێزانی كه‌م ئه‌ندامی سلێمانی دابه‌ش بكرێت.

په‌یامنێرمان پێی ڕاگه‌یاندین كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سانی خێرخوازی سلێمانی بۆ كه‌مئه‌ندامان دابینكراوه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

هاوكات وته‌بێژی كه‌مپی( هه‌موومان زیاده‌یه‌كمان هه‌یه‌ بۆ به‌خشین) بۆ هاوكاری كردن به‌ كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی ڕایگه‌یاند تا ئه‌مڕۆ بڕی 38 ملیۆن و 534 هه‌زار دینار له‌لایه‌ن كۆمپانیا و خه‌ڵكانی خێرخواز كۆمه‌ك به‌ ئه‌ندامان كراوه‌ كه‌ ئه‌و یارمه‌تیانه‌ به‌ سه‌ر 500 خێزانی كه‌مئه‌ندام دابه‌ش ده‌كرێت و هه‌ر خێزانێكی كه‌م ئه‌ندام  یه‌ك كارتۆن خۆراك و 75 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرێت.

كه‌مپینی (هه‌موومان زیاده‌یه‌كمان هه‌یه‌ بۆ به‌خشین) به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردن به‌ كه‌مئه‌ندامان له‌شه‌وی 3-8-2019 له‌ شه‌قامی ساڵم له‌ سه‌هۆڵه‌كه‌ ڕێكخراوه‌ و هاوكاری و یارمه‌تی بۆ كه‌مئه‌ندام كۆده‌كاته‌وه‌.


PUKmedia جه‌عفه‌ر جه‌لالی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket