riklam

كاته‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ئاشكرا كرا

کوردستان 12:02 PM - 2019-08-09
.

.

به‌ پێی‌ گشتاندنی ژماره‌ (3209) ڕۆژی 4-8-2019 كه‌ له‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌رچووه‌ كاتی‌ ‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان و شێوازی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دایكان‌و باوكان بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌ست نیشان ده‌كرێن.

به‌ پێی‌ خاڵی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ئه‌و گشتاندنه‌كه‌، ده‌رگای‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان به‌ درێژایی‌ ساڵ له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و دایك و باوكانه‌ی‌ خوازیاری‌ خزمه‌تگوزاری‌ دایه‌نگه‌ن بۆ منداڵه‌كانیان، ته‌نها له‌ مانگی‌ (8)ی‌ هه‌ر سالێكدا نه‌بێت كه‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ تیایدا ده‌وه‌ستێت به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌، وه‌رگرتنی منداڵانیش به‌ پێی توانا مرۆیی و مادییه‌كانی دایه‌نگه‌ ده‌بێت.

هه‌ر به‌ پێی‌ ئه‌و گشتاندنه‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان پێویست  كراوه‌ به‌ پێی‌ توانا ماددی‌ و مرۆییه‌كانییان به‌ به‌رده‌وامی‌ منداڵ وه‌رگرن، ئه‌گه‌ر هات و منداڵێكش نه‌هێنرایه‌وه‌ بۆ ده‌وام، ئه‌وه‌ ته‌نها یه‌ك مانگ مۆڵه‌تی‌ ده‌درێتێ‌‌و مانگی‌ دواتر شوێنه‌كه‌ی‌ به‌ منداڵێكی‌ تر پڕ ده‌كرێتته‌وه‌.

به‌ پێی‌ گشتاندنه‌كه‌ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ پێویسته‌ كه‌ تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی‌ هه‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت سودمه‌ندبن له‌ دایه‌نگه‌ وه‌ك تۆماری‌ سه‌ره‌و نۆبه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و تۆماره‌كه‌ ده‌ستكاری‌ ناكرێت‌و تێبی پێویستی‌ تێدا تۆمارده‌كرێت.

دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته‌ بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ دایكیان ده‌وامێكی‌ فه‌رمیان هه‌یه‌ له‌ ده‌زگاكانی‌ حكومه‌ت یان له‌ كه‌رتی‌ تایبه‌ت و ده‌رفه‌تی‌ چاودێری‌ منداڵه‌كانیان نییه‌ به‌ درێژایی‌ هه‌فته‌و ڕۆژانه‌ شه‌ش سه‌عات، واته‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی بریتیه‌ له‌وه‌ی دایكی منداڵه‌كه‌ خاوه‌نی ده‌وامێكی فه‌رمی بێت له‌ حكومه‌ت یان كه‌رتی تایبه‌ت.

 PUKmedia ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket