riklam

فه‌ڕه‌نسا ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵی ئێزدی وه‌رده‌گرێت

کوردستان 10:41 AM - 2019-08-09
.

.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنی داوه‌ كه‌ 100 خێزانی ئێزدی بۆ چاره‌سه‌ر و پاراستیان بگرێته‌خۆ.

له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكرده‌وه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان 31 ژنی ئێزدی قوربانی ده‌ستی داعش و منداڵه‌كانیان، له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ فه‌ڕه‌نسا گواستراونه‌ته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی ڕابردووشدا ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا به‌ڵێنیدا 100 خێزانی ئێزدی بۆ چاره‌سه‌ر و پاراستنییان بگرێته‌خۆ، مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووش فه‌ڕه‌نسا 28 خێزانی ئێزدی قوربانی ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعشی وه‌رگرت.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket