ئــه‌مڕۆ لــه مــێژوودا
جیهان 09:07 AM - 2019-08-09.
9 ئۆگه‌ست/ ئاب
رووداوه‌كان:
1515: میرنشینه كوردیه‌كان به یارمه‌تی (مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی) رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سوڵتان سه‌لیمی تورك مۆركرد، كه به ئاشتی بژین، به‌ڵام توركه‌كان پاش 15 ساڵ په‌شیمان بوونه‌وه، مه‌لا ئیدریسیش ساڵی 1520ز كۆچی دوایی كرد.
1805: زیبولون بایك جه‌ستی كرد به گه‌شت له سانت لویس بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی میسیسیبی.
1842: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی وبستر- ئه‌شبرتون.
1920: ره‌زامه‌ندی توركیا له‌سه‌ر مۆركردنی په‌یمانی سیڤه‌ر بووه هۆی له‌ده‌ستدانی 2400000 كم2 له خاكه‌كه‌ی كه ته‌نها 600000 كم2 ی بۆ مایه‌وه دوای راگه‌یاندنی كۆماری توركیا.
1929: هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی به‌راق له شاری قودس له ساتی ئینتیدابی به‌ریتانی له‌سه‌ر فه‌له‌ستین.
1930: كردنه‌وه‌ی یاریگای سوپای پۆڵه‌ندی، یاریگای فه‌ڕمی تیپی (لیگیا وارسو)ی تۆپی پێ.
1942: هێزه‌كانی داگیركه‌ری به‌ریتانی له هیند (مه‌هاتما گاندی)ان ده‌ستگیركرد دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاشتیانه‌ی دژ به داگیركه‌ر راگه‌یاند.
1945: ویلایته یه‌كگرتووه‌كان بۆمبێكی ئه‌تۆمی ئاراسه‌تی شاری ناكازاكی كرد به ناوی (پیاوه قه‌ڵه‌وه‌كه) كه بووه هۆی كوژرانی 60000 كه‌س بۆ 80000 كه‌س.
1956: سه‌ربه‌خۆیی سه‌نگافوره له مالیزیا.
1960: راگه‌یاندنی ئاڵای كۆماری گابوون.
1967: 60 گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی جوله‌كه له جیهاندا كۆنگره‌یه‌كیان به‌ست له قودس كه به‌ڵێنیاندا یارمه‌تی ئیسرائیل بده‌ن له رووی داراییه‌وه.
1969: سوتانی مزگه‌وی ئه‌قسا له لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه.
1971: مۆكردنی په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی و هاوكاری نێوان هیند و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.
1982: مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆرك پیتی لاتینی نیشانی به‌شداربوانی ئاهه‌نگی (گوڵخانه)دا له حیزبی گه‌لی كۆماری كه پیِشنیاری كردبوو بۆ نوسینی زمانی توركی به‌كار بهێنرێـت و رێ خۆشكه‌رێك بوو به‌وه‌ی كه ناسرابوو به كۆده‌تای زمانه‌وانی.
1990: سعودیه بڕیاریدا پێشوازی له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشی عێراق بۆ سه‌ر كوێت.
1990: ئه‌نجومه‌نی ئاساشی نێوده‌وڵه‌تی له بڕیاری ژماره 662 رایگه‌یاند كه لكاندنی كوێـت به عێراقه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نیه.
1991: وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌كان له كۆنگره‌كه‌یاندا كه له ئه‌سته‌نبوڵ به‌سترابوو جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئابڵووقه‌ی ئابووری سه‌ر عێراق.
1993: تاج له‌سه‌رنانی ئه‌میر (ئه‌لبیر) به مه‌لیكی به‌لجیكا له ژێر ناوی ئه‌لبیری دووه‌م.
1993: پاپا یۆحه‌ننا پۆڵسی دووه‌م پۆزشی هێنایه‌وه سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی كاسۆلیك له بازرگانیكردن به كۆیله له ئه‌فریقیا.
1995: كۆبوونه‌وه‌ی نوێنه‌رانی پارتی و یه‌كیه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له شارۆچكه‌ی (درۆگیدا) له ئیرله‌نده تا 11/8/1995ز ، سه‌ره‌نجام (رێكه‌وتننامه‌ی دبلن) به ئاكام گه‌شت.
1998: دوو ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای له (نایروبی)و (دار السلام) هه‌ژاند.
1999: سه‌رۆكی روسیا (بۆریس یه‌لتسن) سه‌ره‌ك وه‌زیره‌كه‌ی (سیرجی ستیبلاشین)ی له‌كار لابرد دوای 3 مانگ له گرتنه ده‌ستی ئه‌و پۆسته به بێ هۆكار، و له بری ئه‌و سه‌رۆكی هه‌واڵگیری و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی (فلادیمیر پۆتین)ی دانا به سه‌ره‌ك وه‌زیران به وه‌كاله‌ت.
2003: دامه‌زراندنی حكومه‌تی گواستنه‌وه‌یی (إنتقالی) عێراق كه له 25 وه‌زیر پێكهاتبوو.
2005: مه‌كۆی ئاسمانی (دیسكێڤه‌ری) به بێ زیان نیشته‌وه له بنكه‌ی (ئیدواردز بۆ چه‌كی ئاسمانی) له كالیفۆرنیا له یه‌كه‌م گه‌شتی مه‌كۆیی له ساتی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌كۆكی كۆڵۆمبیا له 2 فبرایه‌ری ساڵی 2003ز وه.
2008: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ته‌له‌عفه‌ر بووه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر له 95 كه‌س.
2012: سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د وه‌زیری ته‌ندروستی (وائیل حه‌لقی) دانا به سه‌ره‌ك وه‌زیران و ئه‌وه‌ش دوای چه‌ند رۆژێك له جیابوونه‌وه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشوو (ریاز فه‌رید حجاب).
2012: سوپای سوریا قه‌ڵای (حه‌ڵه‌ب)ی بۆردومانكرد دوای جێگیربوونی سوپای سوریای ئازد له نزیك ئه‌و قه‌ڵاوه.
2014: دادگای دادی كارگێڕی میسری حوكمیدا به‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حیزبی (ئازادی و دادپه‌روه‌ری) باڵی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلیمین.
2014: كوژرانی 15 سه‌ربازی یه‌مه‌نی له قه‌سابخانه‌ی (حوته) دوای فڕاندنیان له لایه‌ن لایه‌نگرانی رێكخراوی قاعیده‌وه له یارێزگای (حه‌زره‌مه‌وت).
له‌دایكبوون:
1631: جون درایدن، شاعیری ئینگلیزی.
1776: ئه‌میدیو ئه‌فوجادرو، زانای فیزیای ئیتالی.
1889: إبراهیم المازنی، نوسه‌ر و ئه‌دیبی میسری.
1896: جان بیاجیه، زانای ده‌رونزانی سویسری.
1911: ویلیا‌م فاوله‌ر، زانای فیزیای ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1983ز.
1922: كلاوس نونیمان، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی.
1927: مارفن مینسكی، زانای ئه‌مریكی و پسپۆڕ له زانسته هه‌ستیه‌كان و زانیاریه‌كان له بواری زیره‌كیی ده‌ستكرددا.
1931: ماریو زاغالو، راهێنه‌ری تۆپی پێی به‌ڕازیلی.
1932: حوریه حه‌سه‌ن، ژنه گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری میسری.
1938: لیونید كوچما، سه‌رۆكی ئۆكرانیا.
1938: ئوتو ریهاجل، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1939: رومانو برودی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیتالیا.
1944: جۆرج ئارمسترۆنگ، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1944: سام ئیلیوت، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1947: روی هدجسون، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1957: میلانی جرفیس، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1961: جون كی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی نیوزیله‌نده.
1963: ویتنی هیوستن، ژنه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی.
1968: ئیریك بانا، ئه‌كته‌ری ئوستورالی.
1968: جیلیان ئه‌ندرسۆن، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی و به‌ناوبانگ له زنجیره‌ی (دۆسیه ته‌مومژاویه‌كان).
1973: فیلیپو ئینزاگی، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1976: رونا میترا، ژنه ئه‌كته‌ری ئینگلیزی.
1976: وه‌عد، ژنه گۆرانیبێژی سعودی.
1977: میكائیل سیلفیسته‌ر، یاریزانی تۆپی پێی فه‌ره‌نسی.
1978: غاده الفیحانی، ژنه ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.
1978: ئودری تاتو، ژنه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1978: ویسلی سونك، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی به‌لجیكی.
1980: نادین سه‌لامه، ژنه ئه‌كته‌ری سوری.
1980: نوریا كابانیاس، ژنه یاریزانی جومبازی ئیقاعی ئیسپانی.
1984: بول گالاگیر، یاریزانی تۆپی پێی ئوسكوتله‌ندی.
1984: رامز دیوب، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێی لوبنانی.
1987: نه‌هله زه‌كی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1987: فادی الشامی، ئه‌كته‌ری سوری.
1989: ستیفانو ئوكاكا، یاریزانی تۆپی پێی ئیتالی.
1991: هانیسكا موتوانی، ژنه ئه‌كته‌ری هیندی.
وه‌فات:
117: ئیمبراتۆر تراجان، ئیمبراتۆری سیانزه‌هه‌می رۆمانی.
378: ئیمبراتۆر فالنس، ئیمبراتۆری رۆمانی.
1173: نه‌جمه‌دین ئه‌یوب، سیاسه‌تمه‌دار و عه‌سكه‌رتاری ئه‌یوبی.
1389: سوڵتان ئورخان، دامه‌زرینه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
1954: لیو كاتس، نوسه‌ر و رۆماننوسی نه‌مساوی، به زمانی ئه‌ڵمانی و عیبری نوسینی هه‌یه.
1957: كارل كلاوبیرگ، پزیشكی نازی كه ناساربوو به خراپ مامه‌ڵه‌كردنی له گرتوخانه‌ی سه‌بازگه‌كانی نازیه‌كان.
1962: هرمان هیسه، ئه‌دیبی سویسری و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1946ز.
1969: سیسل باول، زانای فیزیای به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1950ز.
1969: شارون تایت، ژنه ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1972: قه‌دری جان، شاعیری ناسراوی كورد، له شاری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا.
1977: عه‌بدولعه‌زیز مه‌سعود، ئه‌كته‌ری كوێتی.
1994: سوره‌ییا حیلمی، ژنه ئه‌كته‌ری میسری.
1999: محه‌مه‌د فوئاد سیراجه‌دین، سیاسه‌تمه‌داری میسری.
2000: جون هارسانی، ئابوریناسی ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵ له زانسته ئابووریه‌كان له ساڵی 1994ز.
2007: جه‌بار فه‌رمان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كیه‌تی نیشتمانی كوردستان)، له ئه‌نجامی نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت، له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا.
2008: مه‌حمود ده‌روێش، شاعیری فه‌له‌ستینی.
2008: بیرنی ماك، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
2013: سوله‌یمان عیسا، شاعیری سوری.
جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی جیهانی دانیشتوانه ره‌سه‌نه‌كان له جیهاندا.
رۆژی جیهانی له سه‌نگافوره.
رۆژی ئافره‌تان له باشووری ئه‌فریقیا.
رۆژی نیشتمانی هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له كه‌نه‌دا.
PUKmedia ئا/حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18