riklam

په‌یامی هه‌ڤاڵ حاكم قادر به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز

کوردستان 02:14 AM - 2019-08-09
.

.

حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد.

 

ده‌قی په‌یام : 

 

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ , زۆر به‌خته‌وه‌ر ده‌بم جوانترین پیرۆزبایی خۆم ومه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی ئاڕاسته‌ی خه‌ڵكی قاره‌مان وتێكۆشه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی وشاری سلێمانی وده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌ت بكه‌م , هه‌روه‌ك پیرۆزبایی ده‌گه‌یه‌نمه‌ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رز و ڕووسوری شه‌هیدانی هه‌رگیز له‌یادنه‌كراوی گه‌له‌كه‌مان وپیرۆزبایی ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌پێشمه‌رگه‌و زیندانیانی سیاسی وكه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌رو ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران وكارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت , پۆلیس وپۆلیسی هاتوچۆو ئاسایش وكارمه‌ندانی ته‌ندروستی وئاووكاره‌باو پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه‌له‌ڕۆژانی جه‌ژندا بۆپارێزگاری له‌گیان وماڵی هاوولاَتیان وكه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كان ئێشكگرن وئه‌ندامانی ڕێكخراووكۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكاكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی  و له‌ ژنان وگه‌نجانی گه‌نجینه‌ی دواڕۆژی میله‌ته‌كامان جه‌ژنی قوربان پیرۆزده‌كه‌م . 

به‌و ئومێده‌ی ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی وفه‌راهه‌مكردنی ئارامی وسه‌قامگیری زیاتر بۆگه‌لی كوردستان به‌گشتی وهانده‌ربێت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی نێوماڵی گه‌وره‌ی گه‌لی كوردو هێنانه‌دی ئاوات وئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان , هیواخوازم له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی كۆمه‌لاَنی خه‌ڵك وچاكتركردنی گوزه‌رانی هاوولاَتی به‌گشتی باشترله‌ئێستا , كه‌له‌گه‌ڵ  ژیان و خۆشگوزه‌رانی وپێشكه‌وتووی سه‌رده‌مدا گونجاوبێت , جه‌ژنێكی پڕله‌كامه‌رانی وئاسوده‌یی وبه‌خته‌وه‌ری به‌ڕێ بكه‌ین .

 جه‌ژنتان پیرۆزو هه‌موو ڕۆژێكتان جه‌ژن وكامه‌رانی بێت ..

شادو سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن .

 

  حاكم قادرحه‌مه‌جان

  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و

   لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی

   یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان

   جه‌ژنی قوربانی 2019

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket