riklam

په‌یامی قوباد تاڵه‌بانی له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

کوردستان 12:22 AM - 2019-08-09
.

.

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی 43 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌.

 

له‌په‌یامه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی كومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌:" به‌ڕێز كاك محه‌مه‌د حاجی محمود سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان،  به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م، له‌رێگه‌ی به‌ڕێزیشتانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كادران و هه‌وادارانی حیزبتان ده‌كه‌م و به‌هیوام ئه‌م یاده‌ ببێته‌ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی گه‌شه‌سه‌ندن له‌ كاروانی خه‌باتتاندا." 

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" ئه‌م بۆنه‌یه‌ش به‌ ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگیی هاوئاهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی حیزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان بۆ سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی چاكسازیی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم و دروستكردنی كۆده‌نگی و كۆبوونه‌وه‌ له‌ ده‌وری خاڵ و ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان." 

 

PUKmedia  تایبه‌ت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket