riklam

كه‌لار.. پێنج ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا

کوردستان 11:51 PM - 2019-08-08
.

.

پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان ئاشكرایكردوه‌، ئێواره‌ی ئه‌مشه‌و له‌ناو فولكه‌ی كه‌لار پێنج ئۆتۆمبێل به‌یه‌كیانداداوه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:"  لە فولکەی بوخاری شاری کەلار ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا، ڕووداوەکە پێکدادان بوە و پێنج ئۆتۆمبیل بەیەکیاندادا.

 

رونیشكرده‌وه‌:"زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە بەپێ ی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی کارمەندانی هاتووچۆ هۆکاری ڕووداوەکە سەرکێشی یەکێک لەئۆتۆمبێلەکان بووە، خۆشبەختانە زیانی گیانی تیانەبووە ، مەفرەزەکانی هاتووچۆ بۆئاسانکاری هاتووچۆ لە و شەقامە دەستبەجی گەشتنە سەر ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

PUKmedia راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket