riklam

قائیمقامیەتی كۆیە چەند بڕیارێك دەردەكات

کوردستان 09:17 PM - 2019-08-08
.

.

‎بەبۆنەی پشوەکانی جەژنی قوربانی پیرۆز و بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی شار و دوروبەری و سەروماڵی هاوڵاتیان لەڕۆژانی جەژندا.

‎ ئەمڕۆ بەرواری 8/8/2019 بەسەرپەرشتی یوسف حسن قائمقامی قەزای کۆیە، لیژنەی ئەمنی شاری کۆیە کۆبوەوە، کۆبونەوەکە تایبەت بو بەئامادەکاری پێشوەختی لایەنەپەیوەندیدارەکان و لەپێناو بەڕێکردنی ڕۆژانی جەژن دور لەهەر ڕوداوێکی نەخوازراو لەکۆبونەوەکەدائەم بڕیارانەدرا:

‎1-قەدەغەکردنی یاریە ئاگرینەکان و تەقەمەنیەکان بەهەموو شێوەیەک.

‎2-قەدەغە کردنی ماتۆڕسکیلی بێ مۆڵەت و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکە.

‎3-ڕێکخستنی هاتوچۆ و قەدەغەکردنی هاتو چۆی ئۆتۆمبێی بارهەڵگر لە ڕۆژانی جەژندا.

‎4-پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و گەشتیاران لەناو شارو دەرەوەی شار و سەیرانگاکان.

‎5-دانانی ئێشکگری  کارمەندانی تەندروستی و ئامادەبوون  بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

‎6-ڕێگری کردن لە دیاردەی زیادەڕۆی بەهەموو شێوەیەک.

‎7-دانانی ئێشکگری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری کۆیە بۆ ڕێنمای کردنی گەشتیاران و دابەشکردنی زەرفی خاشاک لە شوێنەگەشتیاریەکان.

‎8-کردنەوەی چێشتخانەو نانەواخانەکان بەبەرنامەیەکی تۆکمە کەلەلایەن لیژنەی ئابوریەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

‎9-چاودێری کردنی گۆڕستانەکان لە ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن.

‎10-قەدەغەکردنی و ڕێگری کردن لە دیاردەی سوڵکردن و کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن تیمەکان کە ئامادەدەکرێن لە سەر ڕاسپاردەی لیژنەی ئەمنی.

‎11-پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان (ئاسایش-پۆلیس- پۆلیسی هاتوچۆ) بۆگەڕان و چارەسەرکردنی گرفت لەکاتی پێویست.

‎12-قەدەغەکردنی دیاردەی قومار.

‎13-قەدەغەکردنی  کارکردنی منداڵان لەترافیکلایتەکانی شار.

‎14-لیژنەی ئابوری چالاکتر بکرێت لە

 

PUKmedia  كاوه‌ عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket