riklam

ئه‌مریكا پاڵپشتی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 06:28 PM - 2019-08-08
.

.

ئه‌مڕۆ 8-8-2019 له‌دیوانی وه‌زاره‌ت د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان پێشوازی كرد له‌ خاتوو ئێلیزابێس ڕه‌وزنستۆك – سیله‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان.

له‌دیداریك باس له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرا هاوكات هه‌ردوولا هاورابون له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و به‌رده‌وامیدان به‌هاوكارییه‌كانی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان" ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ ته‌رخانكرا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراق له‌و باره‌یه‌وه‌ كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند ئه‌مریكا پاڵپشتی هه‌ر ده‌ست پێشخه‌ری و نزیك بونه‌وه‌یه‌كی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات و هه‌روه‌ها خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ ئه‌و نزیك بونه‌وه‌و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی نیوان هه‌رێم و به‌غدا.

دواتر د. دارا ڕه‌شید باسی له‌هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تی پلاندانان كرد له‌ڕێگه‌ی دارشتن و ئاماده‌كردنی پلان و به‌رنامه‌ی چوارساڵی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێم.

 له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ تاوتوێی كارنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرا به‌تایبه‌ت هه‌نگاونان بۆ بن بڕكردن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌سێكته‌ره‌ جیاجیاكان له‌رێگه‌ی به‌ئه‌لیكتڕۆنی كردنی دامه‌زاروه‌كانی حكومه‌ت" بۆئه‌مه‌ش وه‌فدی میوان ئاماده‌ی ته‌واویان نیشاندا بۆ پاڵپشتی كردن و هاوكاری كردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ته‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ی دێنه‌ پێشی.

پاشان د. دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان ستایشی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌مریكای كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ری دژی داعش و یارمه‌تیه‌ مرۆییه‌كان بۆ دانیشتوانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆره‌وه‌ ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد" هه‌روه‌ك داواشی كرد ئه‌مریكا چۆن رۆڵ و پاڵپشتی گرنگی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ ئاواش به‌رده‌وامبێـت به‌تایبه‌ت له‌ سێكته‌ره‌كانی ئابوری و هاندانی كۆمپانیاكانی ولاته‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان.


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پلاندانان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket