riklam

ئه‌ڵمانیا.. ده‌ست به‌سه‌ردا چه‌ندین تۆن كۆكایندا ده‌گیرێت

جیهان 05:40 PM - 2019-08-08
.

.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگی هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا ئاشكرابوونی بڕێكی زۆری كۆكاینی له‌ژماره‌یه‌ك جانتای وه‌رزشیدا ڕاگه‌یاند.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌لمَانیا بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر چوار ته‌ن و نیو كۆكاین له‌به‌نده‌ری هامبۆرگدا گیرا له‌یه‌كێك له‌كانتینه‌كانی باركراوی پاپۆڕێكدا 1.5 ته‌ن و نیو ماده‌ی هۆشبه‌ری تر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراو ئه‌و بڕه‌ كۆكاینه‌ی كه‌ده‌ستیشی به‌سه‌ردا گیراوه‌ نرخی سه‌رشه‌قامی به‌350 یۆرۆ ه‌مڵێندراوه‌و له‌64 جانتای وه‌رزشیدا بووه‌و دواتر له‌لایه‌ن تیمێكی پسپۆڕو ڕێوشوێنێكی ئه‌منی فراوان له‌ناوبرا.

لێكۆڵه‌ره‌وانی ئه‌و دۆسییه‌یه‌ پێیانوایه‌ ئاشكراكردنی ئه‌و بڕه‌ كۆكاینه‌ له‌2019دا  ده‌ستی  به‌سه‌ردا گیراوه‌ ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركردووه‌..به‌ڕێكردنی ئه‌وبڕه‌ زۆرانه‌ی كۆكاینیش بۆ ئه‌وروپا وه‌ك له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ هۆكاری زیادبوونی توندوتیژیه‌..!

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكردوه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی توانیویانه‌ ئه‌مساڵ  ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆری ماده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن كه‌به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی تردا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زۆر زیادیكردووه‌..! سه‌ره‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ش له‌مانگی حوزه‌یراندا وه‌ك ده‌زگای گومرگی هامبۆرگ ئاشكرایكرد ئه‌و 4.5 ته‌ن كۆكاینه‌ی كه‌ پێشتر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو 4 هه‌زارو دووسه‌د پارچه‌ كۆكاین بووه‌و له‌ 211 جانتای وه‌رزشیدا له‌پاكه‌تی بچوكی توركیدا بووه‌ كه‌نرخی سه‌رشه‌قامی ئه‌و مادده‌یه‌ به‌یه‌ك ملیار یۆرۆ خه‌مڵێندراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ له‌2018دا له‌به‌نده‌ره‌كانی هۆڵه‌نده‌و به‌لجیكاو ئیسپانیاو فه‌ره‌نسادا ده‌ست به‌سه‌ر 90 ته‌ن كۆكاین دا گیراوه‌. ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌چه‌ندین ولاتداوه‌ كه‌هاورده‌كردنی كۆكاین تییادا بۆته‌ دیارده‌و كاریگه‌ره‌یه‌كانی خستۆته‌ به‌رچاو.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

س:كه‌ناڵی فه‌رمی ARD


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket