riklam

ئه‌ردۆگان: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رێكه‌وتووین

جیهان 04:39 PM - 2019-08-08
.

.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێكه‌وتن و بڕیاریانداوه‌ بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام ناوه‌ندێكی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێكبهێنن.

وتیشی: ئه‌وه‌ی گرنگ بوو لێره‌ هه‌نگاونانێكی له‌و چه‌شنه‌بوو له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا ئه‌نجام ده‌درێت پێكه‌وه‌.

هاوكات باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ له‌ سێ خاڵ پێكدێت، به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌ هه‌ردوو وڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به‌جێبه‌جێكردنی رێو شوێنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌سوریا.

هاوكات خاڵی دووه‌م ئاماژه‌ی به‌دروستكردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ توركیا له‌ نزیكترین كاتدا كردووه‌، بۆ هه‌ماهه‌نگی و به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاره‌كانی دروستكردنی ناوچه‌ ئارامه‌كه‌ پێكه‌وه‌.

له‌خاڵی سێهه‌می رێكه‌وتنه‌كه‌شدا باس له‌وه‌كراوه‌: ناوچه‌ی ئارام ده‌بێته‌ رێڕه‌وی ئاشتی و ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێكی گونجاو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان بگیرێته‌به‌ر.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket