riklam

قوباد تاڵەبانی: كار بۆ بەدیھێنانی بەڵێنەكانمان دەكەین

کوردستان 04:13 PM - 2019-08-08
.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند كار بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان دەكەن و دەبێت پەیوەندییەكی تەندروست ھەبێت لەنێوان حزب و ستافی حكومەت. 

ئەم لێدوانەی قوباد تاڵەبانی لەمیانەی دوو دیداردا هات كە لەگەڵ بۆردی گەنجانی یەكێتی لە ڕاپەڕین و مەڵبەندی رێكخستنی ڕاپەڕین ئەمڕۆ 8 ئابی 2019 بەرێوەچوو. لە كۆبونەوەی یەكەمدا قوباد تاڵەبانی داوای لە گەنجان كرد هاوكار و چاوكراوەو وشیاربن بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسی مادە هۆشبەرەكان و ئەمەی بەبەشێك لەئەرك دانا لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی كۆمەڵگا و ئایندەی نەوەكانی ئێستا. 

هەروەها قوباد تاڵەبانی ئەوەی بەگەنجانی یەكێتی ڕاگەیاند كۆمەڵگا بەرپرسی نوێنەرەكانیانن لە حكومەت و ئەوان كاربەدەستی ڕەها نین بەڵكو خزمەتكاری خەڵكن و ئەبێ بە مەیدانی ئیش بكەن و خەڵك چاودێربن بەسەریانەوە و بەرەو كاری باش ئاڕاستەیان بكەن. 

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی روونكردەوە كاروبار چ حزبی بێت یان حكومی، تەنها بەگەنجان بەڕێوە ناچن بەڵكو پێویستیان بە پسپۆڕی و شارەزایی پیرەكانیش هەیە و دەبێ بەتێكڕا هەوڵی دروستكردنی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال بدرێت.

لەمیانەی كۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕاپەڕین بەئامادەیی وەستا ڕەسول لێپرسراوی مەڵبەند، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، داوایكرد سەرجەم ئەم كابینەیە بەهی خۆیان بزانن چونكە حكومەت حكومەتی هەرێمی كوردستانە و باسی لەوەشكرد یەكێتی ئەوانی ناردووە لەو كابینەیە خزمەت بكەن، ئەگەر ئەوانیش پشتیوان نەبن ئەوا ناتوانن خزمەت بكەن، هەروەها وتی: دەبێت پەیوەندییەكی تەندروست ھەبێت لەنێوان حیزب و ستافی حكومەت.

قوباد تاڵەبانی وتیشی "یەكێتی نیشتمانی بۆ خزمەتی هەموو تاكێكی كورد دروستبووەو ئەبێ لەئاست ناوەكەی بێت". هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا گەشبینی زۆری بۆ قۆناغی ئایندە پیشاندا.

قوباد تاڵەبانی ئەوەشی بۆ مەڵبەندی ڕاپەڕین ڕوونكردەوە بەردەوام دەبن لەهەوڵ بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانیان كە ئارامی و هەلی كار و خزمەتە و باسی لەوەكرد ئەو ئەركە بەدەست و دەم جێبەجێ ناكرێت و پڕۆسەی هەڵسەگاندنیش لە كۆتایی وێستگە و پاش چوار ساڵ دەكرێت.

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا قوباد تاڵەبانی گوێی لە تێبینی و داواكارییەكانی هەڤاڵانی مەڵبەندی ڕاپەڕین گرت و وەڵامی پرسیاری ئامادەبوانی دایەوەو پێكەوە چەند تەوەرێكی پەیوەست بەناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان تاوتوێ كرد.

PUKmedia تایبەت

فۆتۆ؛ ئەژی عومەر

8 (2).jpg

8 (1).jpg

ganjan-1-5.jpg

ganjan-1-2.jpg

malbandi raparin-1.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket