riklam

له‌ جه‌ژندا ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

کوردستان 04:02 PM - 2019-08-08
.

.

قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین بڕیارده‌دات له‌ ڕۆژانی جه‌ژنی قورباندا، هاتووچۆكردن به‌ ماتۆڕسكیل قه‌ده‌غه‌ بكات.

ئه‌مڕۆ 8-8-2019، یوسف ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی قه‌زای خانه‌قین له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: قائیمقامی خانه‌قین و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی قه‌زاكه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منییان ئه‌نجامداوه‌و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ په‌یوه‌نیداره‌كان ئاماده‌بوون.

به‌ وته‌ی یوسف ئیبراهیم مه‌به‌ست له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، دانانی پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی قوربانی پیرۆز بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌زای خانه‌قین ئاشكراشیكرد كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردراوه‌، هاتووچۆكردن به‌ ماتۆڕسكیل له‌ جه‌ژنی قوربانی پیرۆزدا قه‌ده‌غه‌ بكرێت و هێڵێكی گه‌رم بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ حاڵه‌ته‌ گومانلێكراوه‌كان ته‌رخان بكرێت.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket