مه‌لا به‌ختیار: ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌رِێگه‌ی دابینكردنی خواسته پیشه‌ییه‌كانه‌وه به‌دیدێت
ی.ن.ک 02:08 PM - 2019-08-08.
مه‌لا به‌ختیار: هیچ حزبێكی سۆسیال دیموكرات، گره‌وی مێژووی ناباته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌دادپه‌روه‌ری له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌دینه‌هێنابێت!
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی، ئه‌ركه نوێیه‌كانی خه‌باتی سه‌ندیكایی، له‌روانگه‌ی سه‌رده‌می نوێی گۆرِانكارییه‌كان‌و شۆرِشی زانیارییه‌كان‌و په‌یوه‌ندییه‌كان، له‌كۆرِێكداو به‌ئاماده‌بوونی نه‌رمین عوسمان، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی كوردستان، راڤه ده‌كات‌و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، كه: كادرانی لقه‌كانی سه‌ندیكای كرێكاران‌و كۆمیته‌ی ته‌نفیزی، ئه‌رك‌و لێپرسراوێتییه‌كی گه‌وره‌تان له‌سه‌رشانه‌و خۆشتان وا مه‌بینن كه ئێستا كرێكارانی كوردستان، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ندێك یاسای باش‌و خراپدان! دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیسه‌ته‌می حوكمرِانی باش‌و خراپدان‌و وه‌ك پێویست خزمه‌ت نه‌كراون‌و یاساكانیان بۆ نه‌گۆرِدراوه‌و مافه پیشه‌ییه‌كانیان بۆ دابین نه‌كراوه.
له‌و كۆرِه‌دا، كه رۆژی (7/8/2019) به‌رِێوه‌چوو، زۆرتر بۆ گفتوگۆكردن‌و شرۆڤه‌كردنی ئه‌و ئه‌ركانه بوون كه زه‌روره‌تی نوێی سه‌رده‌م بۆ خه‌بات سه‌ندیكایی خوڵقاندووه له‌خه‌باتی پیشه‌یی‌و بونیادنانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی‌و هاوكات مه‌ترسییه‌كانی مانه‌وه‌ی به‌هه‌مان ئه‌قڵی كلاسیكی سه‌رده‌می رابردوو، خسته‌رِوو، وتی: ئه‌وه‌ی هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه، مایه‌ی گۆرِانكاریی سه‌راپایی نییه، ئه‌وه‌یه كه كرێكاران وه‌كو یه‌كێك له‌چینه‌كانی كۆمه‌ڵ، ژیانی كۆمه‌ڵایه‌ی‌و پیشه‌یی، هه‌ر ده‌مێننه‌وه. مادام بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، كه‌واته ده‌شبێ به به‌ره‌وامی بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه له‌ناو ئه‌م چینه‌داو به‌پێی هه‌لومه‌رجی گۆرِاو و پێشكه‌وتن، به‌پێی گۆرِانكارییه‌كان، مافه‌كانیان دابین بكه‌ین‌و خه‌باته مه‌ده‌ی‌و دیموكراسییه‌كه‌ی باشتر بچێته پێشه‌وه‌و له‌رِووی یاساییه‌وه، یاسای باشتری له‌په‌رله‌مان بۆ دابرِێژرێت‌و له‌حكومه‌تیشدا، برِیاره‌كانی په‌رله‌مان باشتر جێبه‌جێ بكرێن.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێرِی، گۆرِانكارییه خێراكانی سه‌رده‌م‌و كاریگه‌رییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان، به‌خوێندنه‌وه‌ی ورد‌و بابه‌تیانه، به‌ئه‌ركی نوێی حزب، رێكخراوه‌كان‌و سه‌ندیكاكانی لێكدایه‌وه‌و هه‌ر جۆره دواكه‌وتنێكیش له‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، زیانی گه‌وره ده‌گه‌یه‌نێت‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، جیاوازی نێوان سه‌رده‌مه‌كان‌و یاسا‌و برِیاره‌كانی به‌راوردو كرد‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانیشی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌نمونه‌ی دۆخی كرێكاران له‌رِووی چینایه‌تییه‌وه، پیشه‌ییه‌وه، یاسایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دایه‌وه‌و رایگه‌یاند: حزبه‌كان ده‌توانن كێشه‌و ناكۆكییه‌كانیان، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه، له‌گۆرِانكارییه‌كان كه فشاری بۆ ده‌بات، ئه‌وه‌یه كه پێكهاته‌ی سه‌ندیكانیان به‌رجه‌سته‌و نوێنه‌ره‌وه‌ی گۆرِانكارییه‌كان نییه‌و ئه‌مه‌شی به‌كێشه‌یه‌كی گه‌وره ناوبرد.
دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كۆكی‌و ناكۆكییه‌كان، كێشه‌و گرفته‌كانیش، به‌شێكی تر بوون له‌ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، كه ئاماژه‌ی بۆ كردن‌و تیایدا له‌باره‌ی جۆشخواردنی ژیانی پیشه‌ییشه‌وه، كه ئاڵوگۆرِ به‌دیده‌هێنێت‌و هاوكات كاریگه‌رییه جۆراوجۆره‌كانی جیهانی، كۆمپانیاكان پاره‌و بانكه‌كان، سۆشیالمێدیا، ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆجیا له‌سه‌ری، ته‌ئكیدیی كرده‌وه: په‌رژینی یه‌كێتی سه‌ندیكاكانی كرێكاران، مامۆستایان، جوتیاران ناتوانێ رێگه له‌كاریگه‌ری گۆرِانكارییه‌كان بگرێت‌و رایگه‌یاند: یه‌كێتی‌و سه‌ندیكاكان، گۆرِانكاری به‌دینه‌هێنن‌و پێداویستییه‌كانی پیشه‌یی، مووچه، ته‌ندروستی شوێنكار، گره‌نتی ژیان‌و یاساكانی كه له‌عیراق‌و گۆرِاوه‌و له‌كوردستان جارێ نه‌گۆرِاوه، ئێمه‌ش ده‌ستكاری نه‌كه‌ین‌و نه‌یگۆرِین‌و رابه‌رایه‌تییه‌كی ته‌واوی پیشه‌یی نه‌كه‌ین، نه‌ك رابه‌رایه‌تییه‌كه‌ی سیاسی سه‌پێندراو، ئه‌وا دۆخی ئه‌م سه‌ندیكای كرێكارانه‌و هه‌موو سه‌ندیكاكانی تریش، له‌چه‌ند ساڵی ئایینده‌دا خراپتر ده‌بێت‌و نمونه‌ی هاتنه سه‌رشه‌قامی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران‌و مانگرتنه‌كانیانی هێنایه‌وه‌و هه‌موو ئه‌وانه‌شی به‌زه‌نگ‌و ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ناوبرد.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، جه‌ختی له‌سه‌ربه‌خۆیی رێكخراوه‌كان‌و سه‌ندیكاكان كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: پێویسته خۆتان ببنه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆتان‌و ده‌ستپێشخه‌ر بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی خواستی خه‌باتی پیشه‌یی سه‌رده‌مدابن، له‌ئاستی داكۆكیكردنی راسته‌قینه‌دابن، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ئێستای كرێكاران بگۆرِن‌و ده‌سته‌به‌ری ژیانێكی باشتریان بۆ بكه‌ن‌و وتیشی: ده‌مه‌وێت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وه‌ك هه‌میشه، ره‌چه‌ی مێژوویی بشكێنێت‌و ئێوه‌ی كادرانیش له‌سه‌ندیكاكانی كرێكاران، له‌و پێناوه‌دا‌و له‌ناوخۆتاندا پرۆژه‌یه‌كتان له‌ئاسی سه‌رده‌م‌و خه‌باتی نوێی سه‌ندیكای سه‌رده‌می گۆرِانكاریه‌كاندا هه‌بێت‌و وتیشی: له‌بیرتان بێ، خه‌باتی ئێوه له‌پشتی مێزه‌وه نییه، به‌ڵكو خه‌باتی ئێوه له‌ناو كارگه‌كان‌و كۆمپانیاكان‌و خۆپیشاندان‌و پێداگیریتانه بۆ ئه‌وه‌ی یاسای كار، له‌ئاستی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌په‌رله‌مانی كوردستان دابین بكرێت‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه:
هیچ حزبێكی سۆسیال دیموكرات، نه‌یتوانیوه گره‌وی مێژووی بباته‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێك له‌دادپه‌روه‌ری له‌وڵاته‌كه‌یدا به‌دینه‌هێنابێت!
وتیشی: ده‌ستپێكردن بۆ دادپه‌روه‌ری له‌وڵاتی دواكه‌توودا، به‌بێ سه‌ربه‌خۆیی خه‌باتی پیشه‌یی هه‌موو پیشه‌كان، له‌پێشیانه‌وه كرێكاران، مه‌حاڵه. چونكه هه‌ره ده‌ستكه‌وته گرنگه‌كانی كرێكاران سۆشیالمێدیاكان به‌دیانهێناوه، بۆیه سۆشیالدیموكراته‌كان، ده‌ستكه‌وتی ده‌بێت كه به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری ده‌رِوات‌و په‌یوه‌ندی چینایه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان ده‌كات به‌پشتیوانی خۆیی‌و له‌هه‌موو هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردندا، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنێت. هه‌ر بۆیه‌شه مه‌ترسیداره حزبی سۆشیالدیموكرات، له‌گه‌ڵ دژه‌كانی كرێكاران، حزبه عه‌شایه‌ره‌كان، حزبی راسته‌رِه‌وه‌كان، خۆی یه‌كسان بكاته‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌یه‌كێتیش له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، رایگه‌یاند: هه‌موو حزبێكیش مه‌حكومین به‌گۆرِانكارییه‌كان، به‌شه‌كه‌ی یه‌كێتیش، باوه‌رِمانوایه گۆرِانكاری بكه‌ین‌و له‌ناو فراكسیۆن‌و په‌رله‌مانیشه‌وه گۆرِانكارییه‌كان به‌دیبهێنین. چونكه ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌رِێگه‌ی دابینكردنی خواسته پیشه‌ییه‌كانه‌وه به‌دیدێت، نه‌ك له‌رِێگه‌ی سه‌پاندنی ئه‌قڵی به‌ره‌ی كوردستانی، یان یه‌كخستنی حزبه‌كانه‌وه. بۆیه فشاری له‌مه‌ودوای خه‌باتی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌یی رێگه نادات، به‌و مۆدێله‌ی له‌رابردوودا هه‌بووین، بمێنینه‌وه!
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19