riklam

وەزیری پلاندان: بارودۆخێكی قەیراناویمان تێپەراند

ی.ن.ک‌‌ 01:49 PM - 2019-08-08
.

.

وەزیری پلاندانان بەئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی كاری بانكەكان بۆ هەرێمی كوردستان گرنگە.

ئەمرۆ پێنج شەمە 8-8-2019 لەدیوانی وەزارەت د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم پێشوازی كرد لە كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی عێراق. 

‎لەدیدارێك وەفدی میوان كورتەیەكیان لەبارەی كارو پرۆژەكانیان لەعێراق خستەروو .

لەلایەن خۆیەوە وەزیری پلاندانان ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان بەهەوڵی هەموولایەك قەیرانێكی سەختی داراییمان تێپەراند كە ماوەی چەند ساڵێك بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتبوو لەو پێناوەشدا و بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان و ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە قەیرانە رێكخستنەوەی كاری بانكەكان بەگرنگ دەزانین و كاری بۆ دەكەین، ‌ بەتایبەت بۆ بووژاندنە‌وەی سێكتەرە جیاجیاكان و هەوڵدان بۆ پێشخستنی كاری وەبەرهێنان لەناوخۆی هەرێمی كوردستان بەلەبەرچاو گرتنی رۆڵی بەرچاویان لە ڕاكێشانی سەرمایەدار و بازرگانان و كۆمپانیا بیانیەكان بۆ هەرێمی كوردستان.

هاوكات داواشی لێكردن كارەكانیان فراوانتر بكەن بەشێوەیەك بانكەكان ببنە جێگای متمانەی بازرگان و سەرمایەدارەكان هاوشان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كێبركێ بكەن بۆ خزمەتكردنی وڵات.

لەبەشێكی تری دیدارەكە د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان بەووردی تیشكی خستەر پلان و بەرنامەی وەزارەت كە هەنگاوەكانی بەئاراستەی رێكخستنەوەی ئالیەتی كاری كەرتی تایبەت و گشتیە لە دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان، بۆئەمەش بەگرنگی زانی بانكە تایبەتەكان هاوشانی بانكە حكومییە‌كان سوود لە ئەزموون و شارەزایی یەكتر وەربگرن لەپێناو نەهێشتنی رۆتین و كاری درێژخایەنی مامەڵەی هاوڵاتیان و كۆمپانیاكان لەرێگەی بەئەلیكترۆنی كردنی سیستەمی كاری بانكی لەهەرێمی كوردستان و بەستنەوەیان بەیەكتری.

 

‎PUKmedia راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket