riklam

دوو ئارایشتگا دادەخرێت

کوردستان 01:36 PM - 2019-08-08
.

.

بەهۆی نەبونی مۆڵەت و پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت دوو ئارایشتگای لەسنوری لەناحیەی تانجەرۆ داخست.

بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی ئارایشتگاکانی سەربەلیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی  بەھۆی سەرپێچیکردن لە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و نەبونی مۆڵەتی تەندروستی و پیشەیی ھەردوو ئارایشتگای ( لاھی و ناز ) لەناحیەی تانجەرۆی شاری سلێمانی داخست.

لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە ھەردوو ئارایشتگاکە سەرەڕای نەبوونی مۆڵەتی کارکردن پابەندی مەرجەکانی تەندروستی نەبوون و شوێنەکەیان لەڕوی تەندروستیەوە شیاوی ھەڵگرتنی موادی جوانکاری تێدا نیە، سەرەڕای ئەمانەش شاگردەکانیان کارتی تەندروستیان نیە کە یەکێکە لەمەرجەگرنگەکانی تەندروستی بۆپاراستنی سەلامەتی تەندروستی ئەوخانمانەی سەردانی دەکەن. 

بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ھەردوو ئارایشتگای لاھی و ناز لە ناحیەی تانجەرۆ  داخرا تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن دەبن.

 

PUKmedia  راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket