riklam

قه‌ره‌ته‌په‌.. بۆشایی ئه‌منی هه‌ڕه‌شه‌ له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات

کوردستان 01:22 PM - 2019-08-08
.

.

به‌هۆی نه‌بوونی هێزی پێویست و كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا، مه‌ترسی گه‌وره‌ی ئه‌منی له‌سنوری قه‌ره‌ته‌په‌ – جه‌له‌ولا، دروست بووه‌و داعش خۆی رێكده‌خاته‌وه‌.

 

محه‌مه‌د نارێنی لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌سنوری نێوان قه‌ره‌ته‌په‌ – جه‌له‌ولا، كه‌ به‌درێژی 37 كیلۆمه‌ترو قوڵای 15 كیلۆمه‌تره‌و رووباری حه‌مرین ده‌كه‌وێته‌ دامێنیانه‌وه‌ هیچ هێزێكی ئه‌منی نیه‌، كه‌پێشتر دوو لیوای پێشمه‌رگه‌ له‌وێ بووه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی جوڵه‌كردن به‌داعش نه‌درابوو.

 

وتیشی: ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ داعش له‌و سنوره‌ به‌تایبه‌ت له‌ناو دارو زه‌لكاوه‌كاندا خۆی رێكبخاته‌وه‌و ببێته‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ بۆ ژیانی هاووڵاتیان، كه‌ چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا دوو كه‌سیان رفاندبوو.

 

باسی له‌وه‌شكرد:  هێزه‌ عیراقیه‌كان بێ به‌رنامه‌و پێویست نین، بوونی پێشمه‌رگه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌بێت هیچ شتێك چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ مه‌ترسیداره‌ ناكات، كه‌ رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسی زیاتر دروست ده‌كه‌ن.

 

محه‌مه‌د نارێنی ووتی: هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ش پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و به‌باشی ده‌زانن كه‌ ژیانیان به‌ره‌و مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌ ده‌چێت. 

 

PUKmedia سامان یاروه‌یس 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket